riklam

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: له‌سوریا 5 جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه‌

kurdistani 03:15 PM - 2013-12-13
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند له‌شه‌ڕی سوریادا پێنج جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نی به‌كارهێنه‌ر باس بكات.

ئیكی سیلسترۆم سه‌رۆكی تیمی پشكێنه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ناوچه‌كانی سوریا راپۆتی خۆی پێشكه‌شی بان كیمۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردو بڕیاریشه‌ دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه‌ بكه‌ن.
 
به‌پێی راپۆرتی كۆتایی تیمی پشكێنه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ڵگه‌و زانیاریی ته‌واویان ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ چه‌كی كیمیایی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریا به‌كارهێنراوه‌، له‌وانه‌ش ناوچه‌ی غوته‌ی نزیك دیمه‌شق، خان عه‌سه‌لی نزیك حه‌له‌ب، جوبر، ناوچه‌ی سه‌راقبی باكوری رۆژئاوا، ئه‌شرفیه‌، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌ له‌ناوچه‌كانی شێخ مه‌قسود له‌پارێزی حه‌له‌ب و ناوچه‌ ئاوییه‌كان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.  


راپۆته‌كه‌ ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سوریا له‌كاتی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سورییه‌كاندا به‌كارهێنراوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه‌نه‌داوه‌ چ لایه‌نێكی به‌رپرس له‌و په‌لاماره‌نه‌دا ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارهێناوه‌. 

راپۆرته‌كه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ كه‌ 21ی ئابی ئه‌مساڵ له‌ناوچه‌ی غوته‌ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراوه‌ دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌نێویاندا منداڵ.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket