riklam

ئەڵمانیا کورسییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی لەدەستدا

جیهان 01:41 PM - 2026-06-04
ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا، ئاڵای ئەڵمانیا العربیە الحدث

ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا، ئاڵای ئەڵمانیا

ئەڵمانیا نەیتوانی کورسییەکی نا هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ خولی 2027-2028  بەدەستبهێنێت، ئەمەش وەک یەکەم شکست لە مێژووی بەشدارییەکانی بەرلین لەم هەڵبژاردنەدا تۆمارکرا.

لە دەنگدانەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، هەردوو وڵاتی پورتوگال و نەمسا توانییان زۆرینەی دەنگەکانی تایبەت بە گرووپی ئەورووپای ڕۆژئاوا و وڵاتانی دیکە بەدەستبهێنن، بە جۆرێک پورتوگال 134دەنگ و نەمسا 131دەنگیان مسۆگەر کرد. لە بەرامبەردا، بەرلین تەنها بە بەدەستهێنانی 104دەنگ لە ڕکابەرییەکە چووە دەرەوە.

چاودێران پێیانوایە ئەم ئەنجامە پاشەکشەیەکی دیپلۆماسیی گەورەیە بۆ ئەڵمانیا، کە هەمیشە هەوڵی داوە پێگەی خۆی لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهاندا بەهێزتر بکات.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket