riklam

هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 10:26 PM - 2026-06-03
هێڵی ئاسمانی ئەی جێت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

هێڵی ئاسمانی ئەی جێت

سلێمانی

هێڵێکی دیکەی ئاسمانیی تورکیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە و هەفتانە چوار گەشت ئەنجام دەدات.

پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیـاندنى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ئەی جێتەوە نێردراوە، گەشتەکانى ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ دەستپێدەکەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، گەشتەکە لە رۆژی 17ی6ی2026وە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە دەستپێدەکات، هەروەها هەفتانە چوار گەشت لەنێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 3ی11ی2025، دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لە گەمارۆی ئاسمانی، یەکەمین فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکیش ئێرلاین) لە سلێمانی نیشتەوە و ئێستا هێڵەکە هەفتانە چوار گەشت ئەنجام دەدات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket