riklam

هەوڵە دیپلۆماسییەکان و پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران

جیهان 10:12 AM - 2026-06-04
ئاڵای ئەمریکا و ئێران ئاژانسەکان

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

سەرچاوە ئاگادارەکان وردەکاریی رێککەوتنێکی چوار هەنگاوی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا ئاشکرا دەکەن، کە لە جێگیرکردنی ئاگربەستەوە دەست پێدەکات و بە دۆسیەی ئەتۆمی کۆتایی دێت.

بەپێی سەرچاوەکان، قۆناغی یەکەم تایبەتە بە راگرتنی شەڕ و رێگری لە پەرەسەندنی ململانێکان، بە مەرجێک گۆڕەپانی لوبنانیش بگرێتەوە.

قۆناغی دووەم گرنگی بە ئاسایشی دەریاوانی و کردنەوەی گەرووی هورمز دەدات، و لە قۆناغی سێیەمدا رێوشوێنی ئابوری، وەک سوککردنی سزاکان و بەردانەوەی بەشێک لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران جێبەجێ دەکرێت، لە کاتێکدا قۆناغی چوارەم و کۆتایی تایبەت دەبێت بە دۆسیەی ئاڵۆزی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئەم زانیارییانە لە کاتێکدا دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کردووە، هەرچەندە لایەنی ئێرانی دەڵێت هێشتا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە دانوستانەکاندا بەدی نەهاتووە کە بە چاودێری و نێوەندگیریی پاکستان بەڕێوەدەچن.

هاوکات لە رووی ناوخۆیی ئەمریکاوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پاشەکشەیەکی سیاسی بۆ ترەمپ، بڕیارێکی بە زۆرینەی 215 دەنگ بەرامبەر بە 208 دەنگ پەسەند کرد، کە تێیدا فەرمان دەکات بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە ئێران تا ئەو کاتەی مۆڵەتێکی رەسمی لەلایەن کۆنگرێسەوە دەردەچێت، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان لە تێوەگلانی زیاتر لەم ململانێیەی کە لە 28ی شوباتی رابردووەوە دەستی پێکردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket