riklam

مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە

کوردستان 11:25 PM - 2026-06-03
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەران و کەسایەتییەکان بەسەردەکەنەوە مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەران و کەسایەتییەکان بەسەردەکەنەوە

ئەمڕۆ 3ی6ی2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە شارۆچکەی حاجیاوا و قەڵادزێ هەریەک لە (ئەحمەد زێڕۆ ئاغای هەرکی ) کەسایەتی دیاری کوردستان و تێکۆشەری دێرین ؛ هەڤاڵ کاکە (حەمەی وەتمان) پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و کەسایەتی دیاری دەڤەرەکەیان بەسەرکردەوە .

لەو سەردانانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەی بەڕێز ئەحمەد ئاغای زێڕۆیی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیکرد بەهۆی کۆچی ناوادەی کاکە ( عیماد )ی نەوەکەی و ؛ نزایانکرد دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەیان بێت .

پەیوەست بە کاکە حەمەی وتمان، مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینیان دەربڕی بۆ هەوڵ و تێکۆشانی وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو بە دەستی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا خەباتگێڕێکی دڵسۆز و بە هەڵوێست و سەرکەوتووبووە .

 ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی یان ئاڕاستەکرد بە بۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەڕێزییان وەک پێشمەرگەیەکی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لەو دەڤەرە رۆڵی گەورەیان تێدا گێڕاوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket