لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتی خاوه‌ن ره‌وشێكی ناوخۆیی سه‌قامگیره
ی.ن.ک 05:50 PM - 2021-05-29.
له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری نوێبوونه‌وه، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:" وه‌ك یه‌كێتی ته‌نها له ناو حزب كار بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی ناكه‌ین، به‌ڵكو پلانمان هه‌یه كه تواناكانی یه‌كێتیی له تیمی یه‌كێتیدا له‌ناو حكومه‌ت به‌كار بێنین بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا".
له‌ئه‌دای حوكمڕانی هه‌رێم رازی نین و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هاووڵاتین
وتیشی:" له‌ئه‌دای حوكمڕانی هه‌رێم رازی نین، ئه‌گه‌ر چاكسازی ریشه‌یی بكه‌ین، ده‌توانین ئاینده‌ی باشتر بۆ به‌گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ، له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكین له ژێر چاودێری په‌رله‌مانێكی كارادا بێت و پلان و گوتاری سیاسی ئێمه ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو گشتی بچه‌سپێنین كه ببێته حكومه‌تی هاووڵاتی".
یه‌كێتی رێگا نادات هیچ كه‌س و لایه‌نێك قومار به ده‌ستكه‌وته‌كانه‌وه بكات
لاهور شێخ جه‌نگی له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڤاری نوێبوونه‌وه ، كه مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیروهۆشیاری یه‌كێتی ده‌ری ده‌كات و له ژماره یه‌كیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێویسته زۆر راشكاو بێت و به‌كرده‌وه رێگه نه‌دات هیچ كه‌س و لایه‌نێك قومار به‌ده‌ستكه‌وكانه‌وه بكات".
ئێستا یه‌كێتی خاوه‌ن ره‌وشێكی سه‌قامگیره‌و به‌هێزه
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی له دوای كۆنگره ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:"ئێستا یه‌كێتی خاوه‌ن ره‌وشێكی سه‌قامگیره، به‌هێزه، بێ دوو دڵی و ده‌ست تێوه‌ردان و په‌كخستن به‌هه‌موو توانایه‌وه به‌رگری له‌و به‌ها باڵایانه ده‌كات كه له پێناویدا دامه‌زراوه" .
ده‌قی چاوپێكه‌وتنی لاهور شێخ جه‌نگی ، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له گۆڤاری نوێبوونه‌وه:
- ره‌وشی ئێستای ناوخۆیی یه‌كێتی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، به‌تایبه‌ت دوای كۆنگره‌ی چوار. پێت وایه تاچه‌ند خواسته‌كانی نوێبونه‌وه به‌دیهاتون؟
به‌ستنی كۆنگره‌ی چوار، مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بونیادی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لابرد. ساڵێك دوای كۆنگره، ئێستا یه‌كێتی خاوه‌نی ره‌وشێكی ناوخۆیی سه‌قامگیره، به‌هێزه و، بێ دوو دڵی و ده‌ستێوه‌ردان و په‌كخستن، به هه‌موو تواناوه به‌رگری له‌و به‌ها باڵایانه ده‌كات كه له‌پێناویدا دامه‌زراوه. له قۆناغی ئه‌مڕۆی خه‌بات دا، یه‌كێتی روئیایه‌كی روونی كوردستانی و نیشتمانی و جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، كه هه‌موو ئۆرگانه‌كانی، لایه‌نگر و ئه‌ندام و كادر و سه‌ركرده‌كانی، له‌سه‌ری هاوده‌نگن، به‌رگری لێده‌كه‌ن، كار بۆ به‌دیهێنانی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونه فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا، نوێكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن.
به كۆنگره‌ی چوار و له پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامیشدا دوای كۆنگره، نوێبونه‌وه له خولیا و خه‌یاڵه‌وه، كه چه‌ندین ساڵ بوو ده‌نگده‌رانی یه‌كێتی و كادرانی پێشكه‌وتوو داوایان ده‌كرد و جێ به‌جێ نه‌ده‌كرا، كرا به كرده‌وه و، ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه له به‌رزترین ئاست تا نزمترین پله‌ی حزبی، یه‌كێتی نوێكراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه نوێبونه‌وه‌كانی ئه‌م قۆناغه، كامڵ بن، به‌ڵكو نوێبونه‌وه‌ی ئێستامان له‌ئاست توانا خۆیی و بابه‌تییه‌كاندایه و دڵنیاین ئاینده‌ی نوێبوه‌نه‌وه، له ئێستا گه‌شتر ده‌بێت، چونكه تا خواست بۆ نوێبونه‌وه هه‌بێت، ئه‌م یه‌كێتییه نیشتمانییه گه‌شه ده‌كات و ده‌بووژێته‌وه و بیری سیاسی پێگه‌یشتووتر، هه‌نگاوی كرداریی به‌هێزتر و كادری باشتر، ده‌خاته‌ڕوو. ئێمه‌ش به هه‌موو جۆرێك پشتیوانی و پێشوازی له نوێبونه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه ده‌كه‌ین.
ـ هه‌یكه‌لی رێكخستن و په‌یكه‌ربه‌ندی حیزب، به‌جۆرێك له‌روی ئه‌ندامیه‌وه نوێكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له روی ناوه‌ڕۆكه‌وه هه‌ر شێوازی رابردوه و به‌شێك له‌چاودێران پێیانوایه گرنگه یه‌كێتی له‌رووی ئه‌ركی دامه‌زراوه‌ییه‌وه به‌شێوه‌ی مۆدێرن خۆی رێكبخاته‌وه، تێڕوانینی ئێوه وه‌ك هاوسه‌رۆك چییه؟
به‌ڵێ په‌یڕه‌و و پرۆگرام، په‌یكه‌ربه‌ندی و تێكڕای كاروباره حزبییه‌كان نوێكراوه‌ته‌وه. ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه ته‌نها له رووكه‌شدا نییه، به‌ڵكو ناوه‌ڕۆكی ژیانی رۆژانه‌ی چالاكییه حزبییه‌كانیشی گرتۆته‌وه. مه‌ڵبه‌نده‌كان و مه‌كته‌به‌كان، ده‌سته و دامه‌زراوه‌كان، بۆرده‌كان و ئۆرگانه‌كان، گوتاره سیاسییه‌كان و جووڵه دیپلۆماسییه‌كان، تێكڕا به مۆدێلی نوێ به‌ڵام گونجاو له‌گه‌ڵ ستره‌كچه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژێرخانی سیاسی ناوچه‌كه‌مان دیزاینكراونه‌ته‌وه. به‌جۆرێك له‌هه‌ندێك بواری چالاكیی ناوخۆدا، یه‌كێتی نه‌ك ته‌نها خوێ نوێكردۆته‌وه به‌ڵكو مۆدێلی مۆدێرنیشی تێپه‌ڕاندووه و له‌سه‌ر بنه‌ما پۆستمۆدێرنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن كار ده‌كات. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه ئه‌و بنه‌مایانه‌مان له‌به‌رچاو گرتووه كه كولتوری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ژینگه‌ی كاركردنی یه‌كێتی پێ ده‌ناسرێته‌وه، و له هه‌ندێك بوار و دامه‌زراوه‌دا، ره‌چاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییانه‌شمان كردووه كه كۆمه‌ڵی ته‌قلیدی پێویستییه‌تی.
ـ به‌شێكی كاركردی حیزب له سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، پێت وایه له ئێستادا یه‌كێتی ده‌بێت له ئاستی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌یام و دیدگاكانی چۆن بن؟
به سروشت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبێكی پێشه‌نگه چونكه به‌رهه‌می سه‌رپێ خستنی هیواكانه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی خه‌باتی رزگاریی نیشتمانی. یه‌كێتی به‌سته‌ری به‌یه‌كگه‌یشتنی خه‌باتی شار و شاخه. ئاوێته‌یه‌كه له زیندوێتیی شار و ره‌سه‌نایه‌تی دێهات. باوه‌شێكی گه‌رمه بۆ هه‌موو بیروباوه‌ڕه نیشتمانییه ئینسانییه‌كان. بۆیه پێمانوایه كه ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی هه‌ر حزبێكی سیاسی، به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشه‌وه، له قۆناغی رزگاریی نیشتمانی دا، دابینكردن و هه‌مه‌چه‌شنتر كردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و گه‌شه‌پێكردنی پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. باوه‌ڕی نه‌گۆڕی ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی، بریتییه له په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیاری خۆڕاگر و پڕ له هیوا و داهێنان، په‌ره‌دان به زانست و هونه‌ر و روناكبیری، ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی، چه‌سپاندنی ئه‌رك و مافه‌كان و یه‌كسانكردنی هه‌مووان له‌به‌رده‌م یاسا و زامنكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ـ یه‌كێتی وه‌ك نوێنه‌ری چینی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش و خانوه قوڕه‌كان له‌مێژودا ده‌ركه‌وتوه، تۆش وه‌ك هاوسه‌رۆك چه‌ند جارێك ئه‌م به‌ڵێنه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی دووپاتكردۆته‌وه، پلانتان له سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چییه؟
یه‌كێتی حزبێكی سۆشیاڵدیموكراته. باوه‌ڕی به فراوانكردنی تۆڕه‌كانی خزمه‌تگوزاریی گشتی و ئاوه‌دانی هه‌یه تا ئه‌وپه‌ڕی. ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوه، كه چینی هه‌ژار و زه‌حمته‌كێش، كاسبكار و، رۆژنامه‌نووس و مامۆستا و تێكۆشه‌رانی بیر و بازوو، كرۆكی ئه‌و پشتیوانییه جه‌ماوه‌ری و شۆڕشگێڕی و پێشمه‌رگایه‌تییه‌ن كه له هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، تا به‌دیهێنانی سه‌روه‌ری و ده‌سكه‌وته نیشتمانییه‌كانی، تانوپۆی یه‌كێتییان پێكهێناوه. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی شۆڕشه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی كوردستان، سوته‌مه‌نییه‌كانی جه‌نگ و جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیابارانیش، هه‌ر له چینی هه‌ژار و زه‌حمته‌كێش بوون. به درێژایی مێژووی نوێی گه‌له‌كه‌شمان، خانوه قوڕه‌كان هه‌میشه سه‌نگه‌ری به‌رگری بوون له یه‌كێتی و بۆ خه‌باتی نیشتمانی. بۆیه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، خۆمان به قه‌رزاریان ده‌زانین و پێمانوایه كه كه‌مترین وه‌فاداری به‌رامبه‌ریان، خزمه‌تكردنی زیاتریانه.
ـ یه‌كێتی له دروستبونیه‌وه رێكخراوێكی نیشتمانی بوه و له‌سه ئاستی پارچه‌كانی تریش خه‌باتی كردوه، به‌ڵام له ساڵانی رابردودا یه‌كێتی بۆ زۆنێكی بچوك قه‌تیس كراوه، سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی نوێ پلانتان چیه بۆ فراوانبونه‌وه‌ی بازنه‌ی چالاكی رێكخراوه‌یی؟
یه‌كێتی هه‌میشه نیشتمانییه. له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه نیم كه یه‌كێتی له زۆنێكی بچوك دا قه‌تیسكرابێت. له‌هه‌ر جێیه‌ك به‌های باڵای هاوبه‌ش ئێمه و تێكۆشه‌رانی كۆكردبێته‌وه، له‌وێ بووین و خه‌باتمان كردووه. یه‌كێتی له كوردستانی باشور، له ناو عێراق، له ناو پارچه‌كانی تری كوردستان و له وڵاتانی زۆر دووره ده‌ستی جیهان، ئه‌ندام و ده‌نگده‌ر و دۆست و په‌یوه‌ندی و پشتیوانی هه‌یه. پلانی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تییش ئه‌وه‌یه، به ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و رێزگرتن له هه‌ستیارییه‌كان، زیاتر بچێته ناو كه‌مینه مه‌زهه‌بی و تایه‌فییه‌كان و له‌ناو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تریشدا، كه هاوسۆزن بۆ بنه‌ما فیكرییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی، دۆست و پشتیوان دروست بكات.
ـ حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌یتوانیوه ببێته حكومه‌تی هاووڵاتی و پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش و قوربانیه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌م دۆخه‌دا ده‌بێت چی بێت و به‌شداری سیاسی راسته‌قینه و هاوبه‌شی ده‌بێت چۆن بێت؟
ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان رێژه‌ییه. ره‌نگه هه‌ندێك پێی وابێت كه حكومه‌ت توانیویه‌تی پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان بێت، و ده‌شێت جیاوازییه‌كه له بیروڕا و له راده‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا بێت كه بنه‌ماكان پێوانه‌ی ده‌كه‌ن. من پێموایه ئه‌و كاته‌ی باس دێته سه‌ر پاراستنی ده‌سكه‌وتنه‌كانی شۆڕش و قوربانییه‌كانی گه‌لی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی پێویسته زۆر راشكاو بێت، خاڵ بخاته سه‌ر پیته‌كان و به كرده‌وه‌ش رێگه نه‌دات هیچ كه‌س و لایه‌نێك قومار به‌م ده‌سكه‌وته به‌خوێن به‌دیهاتووانه‌وه بكات. گوتاری سیاسی ئێمه، پلانی سیاسی ئێمه، و ئامانجی سیاسی ئێمه، چه‌سپاندنی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و گشتییه كه بتوانێت به راستی ببێته حكومه‌تی هاووڵاتی، و له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكات. حكومه‌تێكی به‌رپرسیاری نیشتمانی، كه له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مانێكی كارا دابێت، و ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ریی دوور له ده‌ستێوه‌ردان كه به سه‌روه‌ریی یاسا پشتیوانی كرابێت، و ده‌ستوورێك كه بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌مووان و چۆنییه‌تی به‌دیهێنانی ئه‌و ماف و ده‌سكه‌وتانه‌ش نووسرابێت، ئه‌و ژینگه دڵخوازه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رێزگرتن له دیموكراسی، ئاشتی و ئازادی، مافی مرۆڤ، و بۆ گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین پشتیوانیی لێ ده‌كات.
ـ په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی به پارته سیاسی و هه‌رێمی و جیهانیه نزیكه‌كانی بیر‌و ئایدۆلۆژی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ئایا یه‌كێتی له رێكخراوی سۆسیالئینته‌رناسیۆنال ئه‌و پله‌یه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌یبوو، له ئێستادا یه‌كێتی ماویه‌تی یان پلانتان بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیه نێوده‌ڵه‌تیه چیه؟
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و پێگه‌یه‌ی له‌ناو رێكخراوی سۆسیاڵئینته‌ر ناسیۆناڵ، یه‌كێتی به‌هۆی خه‌باتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و تێكۆشه‌رانییه‌وه هه‌یبوو، به‌هۆی سروشتی ژینگه‌ی سیاسی ئه‌و كاتی جیهانه‌وه هه‌یبوو، ئێستا گۆڕاوه و نه‌یماوه. به‌ڵام دۆستانی یه‌كێتی، كه زۆریان دۆسته دێرینه‌كانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوون و ئێستا ده‌وڵه‌ت و رێكخراو و حزب و گروپ و ئه‌ندامه‌كانیان، درێژه‌پێده‌ری ئه‌و دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیانه‌ن، خوازیاری نوێكردنه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن و له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه، یه‌كێتی ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ درێژكراوه و ئێمه‌ش ئه‌م دۆخه به رێزه‌وه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین. تێده‌كۆشین بۆ به‌هێزكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و به‌دڵنیاییش له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان، كه بیروباوه‌ڕمان لێكنزیكه، په‌یوه‌ندی قووڵ و پته‌ومان درێژه پێداوه. چه‌ندین به‌ره‌ی خه‌باتی هاوبه‌شمان پێكهێناوه، و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما گه‌ردوونی و سیاسییانه رێككه‌وتووین كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان بپارێزن و پێشیانبخه‌ن و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌دیبێنن.
ـ یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی دیموكراسیخواز و مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كارده‌كات بۆ دژایه‌تی بیری تیرۆریزمی جیهانی، پێتان وایه نا چ راده‌یه‌ك ئه‌م هه‌ماهه‌نگیانه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی سودی بۆ گه‌لی كوردستان هه‌بوه یان ده‌یبێت؟
له پێش ١١ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، یه‌كه‌م شه‌پۆلی تیرۆریزمی ته‌كفیری، كه له ئه‌فغانستانه‌وه به جیهاندا بڵاوكراوه‌یه، ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی كرا. به راشكاوی ده‌توانم بڵێم كه یه‌كێتی یه‌كێكه له قوربانییه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستی تیرۆر و، شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه سێمبولی قوربانییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ن كه له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی نوێوه جیهانی گرتۆته‌وه. له قۆناغێكی ئاڵۆزتریشدا كه تیرۆر له‌گه‌ڵ جیهانی ئازاد دا، چووه شه‌ڕێكی به‌ره‌ییه‌وه، یه‌كێتی و پێشمه‌رگه و پارێزه‌رانی ئه‌م گه‌له، بوون به به‌شێك له به‌ره‌ی ئازادیخواز و پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی له‌ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
پێمانوایه، سه‌رباری ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی كه یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان له‌شه‌ڕی درێژخایه‌نی دژ به تیرۆردا به‌خشی - و من لێره‌وه سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ خانه‌واده‌كانیان داده‌نه‌وێنم ـ شه‌ڕی دژ به تیرۆر، جارێكی تر مه‌سه‌له‌ی كوردی به جیهان ناسانده‌وه. ئه‌گه‌ر له‌یادتان بێت، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ و، جینۆسایدكردنی شه‌نگال و، به‌رگری قاره‌مانانه‌ی كۆبانی، جومگه مێژووییه‌كانی ناساندنی گه‌لی كوردستان بوون به رای گشتی دنیا. میلله‌ته‌كه‌مان توانیوویه‌تی به فیداكردنی خوێنی خۆی، و مانه‌وه له به‌ره‌ی ئازادی و شه‌ڕی دژ به تیرۆردا، سیمایه‌كی به‌رزی ئینسانی، به‌های پێكه‌وه ژیان و ئاشتیخواز نیشان بدات، و دڵنیام ئه‌م باوه‌ڕه به ئازادی و ئاشتیخوازییه، سودی گه‌وره‌ی به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان گه‌یاندووه به‌تایبه‌ت كه له‌كاتی پێویستدا و بۆ قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر - له كاتێكدا كوردستان خۆی قوربانیی ده‌ستی تیرۆر بوو- هه‌رێمه‌كه‌مان بوو به په‌ناگه‌ی ئارامی ئاواره مه‌سیحی و عه‌ره‌ب و ئێزدی و كه‌مینه دینی و تایه‌فییه‌كان، ئه‌مه‌ش ره‌فتارێكه زۆر ئینسانی.
ـ په‌یوه‌ندی یه‌كێتی به‌هێزه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، پێتان وایه له ئێستادا یه‌كێتی خاوه‌ن دیدێكی روونه بۆ په‌یوه‌ندی و شه‌راكه‌تی حكومداری له كوردستان، به‌رای ئێوه كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م دۆزه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟
به‌ڵێ به دڵنیایی یه‌كێتی خاوه‌نی رووئیایه‌كی روونه سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی و چییه‌تی پرۆسه‌ی حوكمداریی له كوردستان. به راشكاوی رامانگه‌یاندووه كه ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ر و هاووڵاتیی ئه‌م نیشتمانه، وه‌كو شه‌ریك له‌م خاك و ئاوه، له ئه‌دای حوكمڕانیی هه‌رێم رازی نین، پێمانوایه ته‌نها ئه‌گه‌ر چاكسازیی ریشه‌یی بكه‌ین ده‌توانین ئاینده‌یه‌كی باشتر بده‌ین به گه‌له‌كه‌مان. ئه‌م دید و تێڕوانینه‌شمان كردۆته بنه‌ما بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی بنیادنه‌ر له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه هاوبیره‌كانمان و، پێمانوایه كه دۆخی ئێستای یه‌كێتی، له رووی توانای دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیی سیاسی، دۆخێكی ئاڵتوونییه و ده‌توانێت بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان، به‌رهه‌مدار بێت.
ـ ئه‌نوه‌ر موسلیم، له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی كۆبانێ وتی لاهور شێخ جه‌نگی خاوه‌نی كۆبانێیه، هه‌ست و یاداشتت له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رخوادانیه مه‌زنه‌ی كۆبانێ و سه‌روه‌ری هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له‌به‌شداریان له‌م پرۆسه‌یه‌دا چۆنه؟ شتێك هه‌یه تا ئێستا باستان نه‌كردبێت لێره‌دا باسی بكه‌ن؟
كۆبانێ شانازییه‌كه بۆ من و یه‌كێتیی و كوردستان. ده‌زگای دژه تیرۆر و ئاژانسی زانیاری و ده‌زگای ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، و ئۆرگانی تری په‌یوه‌ندار، روڵی گرنگ و جیاجیایان بینی له پشتیوانیكردن له خۆڕاگریی كۆبانێ و پاراستنی ژیانی پیر و لاو ومناڵه‌كانی. كۆبانێ ئه‌زموونێكی دره‌وشاوه‌یه له مێژووی من و ده‌زگای دژه تیرۆر دا و هه‌رگیزیش ئه‌و پشتیوانییانه‌ی هاوكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان له یادناچێت كه بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به كۆبانێ و دواتر دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش، له‌سه‌ر داوا و راوێژی ئێمه پێكهێنرا. ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌زانن كه شانازیی ناونانی (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -هه‌سه‌ده) كه وه‌كو هێزێكی نیزامیی نیشتمانیی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ناوی یه‌په‌گه پێكهێنرا، بۆ من بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه مێژوویه‌كه و ناونانی (هه‌سه‌ده) و وه‌رگرتنی هاوكاری و پشتیوانیی بۆیان، له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، به شانازییه‌كی گه‌وره ده‌زانم. هه‌رگیز ئه‌وه له‌یاد ناكه‌م كه رۆڵه‌كانی ئێمه، له كاتێكدا خۆیان به چه‌كی كه‌م و نه‌بوونی پێداویستیی پێویست له شه‌ڕدا بوون دژ به داعش، له چه‌ك و تفاقی خۆیان ده‌گرته‌وه و به قاچاغ به‌سه‌ر خه‌نده‌قی ده‌سكرددا، ده‌یاننارد بۆ به‌رخۆدانی كۆبانێ. ئه‌مه شانازییه‌كه بۆ یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان و بۆ هه‌میشه له مێژوودا به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ـ سیاسه‌تی دادوه‌ری و دادگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی ویستێكی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیه، كه‌ی به‌نیازن پلانه‌كانتان بۆ رزگاركردنی یه‌كێتی له گه‌نده‌ڵی و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی تر بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه؟
یه‌كێتی بزوێنه‌ر و پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێكه بۆ به‌دیهێنانی سه‌روه‌ریی یاسا
ئێستا ئه‌وه‌ی ئاگادار بن پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پاراستنی یاسا له ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سی و حزبی، و به دڵنیاییه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بزوێنه‌ر و پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێكی له‌مجۆره‌یه كه سه‌روه‌ریی یاسا به‌دیبێنێت. له پاڵ پاككردنه‌وه‌ی دادگا و رێكخستنه‌وه‌ی و چاككردنی ژینگه‌ی كاركردنی، من پێموایه كاتی هاتووه هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی رابگه‌یه‌نین. به باوه‌ڕی من، گه‌نده‌ڵی هۆكاری هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانه، به ته‌نها په‌یوه‌یست نییه به حزبێك و گروپێك و ده‌سه‌ڵاتێك، زۆر گشتگیره و پێویسته له ره‌گه‌وه ده‌ریكێشین.
لێتان ناشارمه‌وه كه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌شێك له هه‌ڤاڵه‌كانم سه‌رقاڵی به‌هێزكردنی تواناكانین له بواری ده‌ستنیشان كردن و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، نه‌ك ته‌نها له‌ناو حزب كار بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ده‌كه‌ین، به‌ڵكو پلانمانوایه كه تواناكانی یه‌كێتی، له تیمی یه‌كێتی دا له حكومه‌ت به‌كاربهێنین بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان.
شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی، گه‌رچی شه‌ڕێكی سه‌خته، به‌ڵام شه‌رێكی گشتییه و بۆ چاكه‌ی گشتییه و پێویسته و ده‌بێت بیكه‌ین. بۆیه ئه‌م دیمانه‌یه به هه‌ل وه‌رده‌گرم و له‌رێگه‌ی ئێوه‌وه رایده‌گه‌ینم كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌ست پێ ده‌كات. له خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و كونوكه‌له‌به‌ره‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته جیاجیاكان ده‌خاته به‌رده‌م نه‌شته‌ری لێكۆڵینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، له‌چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی تواناكان و رێكخستنی هه‌وڵه‌كان روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سه‌رقاڵی گفتوگۆیه‌كی پسپۆڕانیین له‌ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌پێناو دروستكردنی (تۆڕی قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی)، كه ئه‌م تۆڕه بتوانێت به سودوه‌رگرتن له خه‌ڵكی كوردستان و كادرانی یه‌كێتی، سه‌ره‌داوی گه‌نده‌ڵییه‌كان له هه‌رجێ بن ئاشكرا بكات، قۆناغی دواتر، یه‌كێتیی نیشتمانیی تیمی خۆی له حكومه‌ت ده‌ستكراوه ده‌كات بۆ روبه‌ڕبوونه‌وه و راماڵینی به‌ڵای گه‌نده‌ڵی.
ـ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق و كوردستانیشمان له‌به‌رده‌مدایه، به‌ڵێنی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چی ده‌بێت؟
ئێمه له ماوه‌ی ساڵی رابردووی دوای كۆنگره‌ی چوار، به كرده‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی گرنگی رابردوومان سه‌لماندووه. له بابه‌ته‌كانی هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و دواتریش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كه‌ركوكی قودسی كوردستان، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له پارێزگاریكردن له خاكی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشیی بێگانه، له پشتیوانیكردن له ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیخوازان، له دروستكردنی به‌ره‌ی سیاسیی نیشتمانیی، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه نیشتمانییه‌كانی ناوخۆ و پارچه‌كانی تری كوردستان، و له سه‌ربه‌خۆكردنی بڕیاری سیاسی یه‌كێتی، ئه‌وه‌مان سه‌لماندووه كه خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆمانین و ئه‌وه‌ی بیڵێین ده‌یبه‌ینه‌سه‌ر. ئێستاش به‌ڵێن ده‌ده‌ین رۆڵه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌مان بین، به‌رده‌وام بین له تێكۆشان و هه‌رواش بمێنینه‌وه.
PUKmedia ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه له گۆڤاری نوێبوونه‌وه‌وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19