riklam

رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم

ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03
مەكتەبی سكرتارییەت تێكۆشەری دێرین رزگار جاسەنەیی-یان بەسەر كردەوە مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

مەكتەبی سكرتارییەت تێكۆشەری دێرین رزگار جاسەنەیی-یان بەسەر كردەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 3ـی 6ـی 2026، مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە قەزای دووكان پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ رزگار عەبدولڕەحمان رەسوڵ ناسراو بە رزگار جاسەنەیی-یان بەسەر كردەوە. 

لەو بەسەركردنەوەیەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە پەرۆشییەوە لەهەواڵی تەندروستی هەڤاڵ رزگار جاسەنەیی-یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشی هەمیشەییان بۆ خواست .

ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بەڕێزەوە خەبات و تیكۆشانی هەڤاڵ رزگار جاسەنەیی-یان هێنایەوە بەرباس وەك پێشمەرگەیەكی ئازاو دڵسۆزی شۆڕشی نوێ كە رۆڵی گەورەی دەگێڕا لەداستان و نەبەردییەكان لەبەرامبەر ئەو مێژووە پاك و كوردپەروەرانەشدا مەكتەبی سكرتارییەتی  سڵاو و پەیامی یەكێتیانەی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەكرد و ئومێدی تەندروست باشی هەمیشەییان بۆ خواست .

لایخۆیەوە هەڤاڵ رزگار جاسەنەیی پێزانینی دەربڕی بۆ ئەو بەسەركردنەوەیەو رایگەیاند: تا دوا هەناسە هەر پێشمەرگەی گەلی كورد و یەكێتی دەبم .

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket