riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی: پێشێلكردنی یاسا لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین

ی.ن.ک‌‌ 12:10 PM - 2021-02-06
.

.

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێگە بە هیچ كەس و لایەن و گروپێك نادەین ئارامی سلێمانی بشێوێنێت و پێشێلكردنی یاسا لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین لە هەر ئاستێكدا بێت.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 6-2-2021، لە كۆبوونەوەی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتەكانی یەكێتی وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: رێگە بە هیچ كەس و لایەن و گروپێك نادەین ئارامی شاری سلێمانی بشێوێنێت. 

وتیشی: هیچ پێشێلكارێك بێ سزا دەرناچێت و پێشێلكردنی یاسا لە هیچ كەسێك قبوڵناكەین لە هەر ئاستێكدا بێت.

راشیگەیاند:  داوادەكەم هیچ كەسێك تاقیمان نەكاتەوە چونكە زەرەر دەكات. 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket