riklam

گەشتیارێك پێش گەیشتنی بۆ هەولێر بە 180 ڤیزاوە دەستگیركرا

عیراق 09:17 AM - 2018-08-04
.

.

گەشتیارێك لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە بەنیاز بووە بۆ هەولێر گەشت بكات بە 180 ڤیزای توركییەوە دەستگیركرا.

دەستەی گشتی گومرگی عیراق لەڕاگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، رایگەیاند: دەستەكەیان بەهاوكاری دەزگا ئەمنییەكان توانیویانە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتیارێك دەستگیر بكەن كە بەفڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عیراقی دەیویست بۆ هەولێر گەشتبكات.

دەستەكەی ئاشكراشیكردوە: گەشتیارەكە 180 ڤیزای بەتاڵی تایبەت بەباڵیۆزخانەی توركیاو دوو پاسپۆرتی بەتاڵی توركی پێبووە.

رونیشیكردۆتەوە: هەموو رێوشوێنە یاساییەكان لەبەرامبەر گەشتیارەكە گیراوەتەبەر.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket