riklam

مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت

کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14
لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنوسان PUKMEDIA

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنوسان

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان گۆڕاون و رێکاری نوێ پەیڕەو دەکرێت.

کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند: بۆ ئەندامبوون لە سەندیکا پێویستە رۆژنامەنووسان زیاتر لە 2 ساڵ خزمەت، گرێبەستی کار و پشتگیری کەناڵەکەیان هەبێت و لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. 

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتر تەنیا بە 3 بابەت دەتوانرا ببیتە ئەندام، بەڵام ئێستا ئەو مەرجە گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، هاوکات ئێستا 8500 ئەندام لە 1750 کەناڵی جیاواز هەن، بەڵام فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک ئەندامی کارا وەرناگیرێن. 

ئەوەشی وت: ئەم هەنگاوە بۆ رێکخستنی پیشەیی و دیاریکردنی پێناسەی وردی رۆژنامەنووسە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket