riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنان: پەرەی زیاتر بەتواناكانتان بدەن

ی ن ک 04:57 PM - 2026-07-13
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یەكێتیی ژنانی كوردستان كۆبووەوە راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یەكێتیی ژنانی كوردستان كۆبووەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ لاڤە حیكمەت، سەرپەرشتیاری یەكێتیی ژنانی كوردستان و بەڕێوەبەرانی رێكخراوەكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەمە(13/7/2026) بەڕێوەچوو، گفتوگۆكرا لەبارەی كاروچالاكییەكان و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی یەكێتیی ژنانی كوردستان. قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەكانی لاڤە حیكمەت و بەڕێوەبەرانی رێكخراوەكە كرد كە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا رێوشوێنی پێویست و گونجاویان گرتووەتەبەر بۆ نوێكردنەوە و رێكخستنەوەی یەكێتیی ژنان و گەشبینی خۆی دەربڕی كە لە ئەنجامی ئەم هەوڵانەدا یەكێتیی ژنان بتوانێت بە شێوەیەكی سەردەمیانە داكۆكی لە مافەكانی ژنان بكات و ببێتە ئەو رێكخراوەی كە ژنانی كوردستان پێویستییان پێیەتی.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال داوایكرد لەم قۆناغە نوێیەدا گرنگیی تایبەت بدەن بە پەرەپێدانی تواناكانی ژنان لە بوارە جیاوازەكاندا و هاوكار و یارمەتیدەریان بن بۆ ئەوەی بەسەر كۆسپ و گرفتەكاندا زاڵبن، تا ساڵ لە دوای ساڵ لە ئامانجی گەیشتن بە كۆمەڵگایەكی ئازاد و یەكسان و دادپەروەرتر نزیكتر ببینەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی بە گرنگیشی زانی یەكێتیی ژنان هۆشیاری یاسایی لەناو ژناندا زیاتر پەرە پێ بدات و كار بكەن بۆ ئەوەی ژنان لەبەردەم یاسادا یەكسان بن.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket