riklam

ناونووسین بۆ حه‌ج ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 02:33 PM - 2026-07-13
 مەککەی پیرۆز راگەیاندنی حەج و عومرەی کوردستان

مەککەی پیرۆز

شاری مەککەى پیرۆز

وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان  رایدەگەیەنێت: به‌م زووانه‌ ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه‌ و هاووڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2027 تۆمار بكه‌ن.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: به‌م نزیکانە ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه‌ و هاووڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2027 تۆمار بكه‌ن.

راشیگەیاند: وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناونووسینی حاجیان ده‌ستپێبكه‌ن.

هەر لە کۆنگرەکەدا وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ ناونووسین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته‌ هاووڵاتیان به‌ڵگه‌نامه‌ رەسمییەکان وه‌كوو ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی (یوپی ئین و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی) ئاماده‌ بكه‌ن تاوه‌كوو بتوانن به‌ بێ كێشه‌ و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket