riklam

تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم

عیراق 03:22 PM - 2026-07-13
ديناری عیراقی PUKMEDIA

ديناری عیراقی

عيراق مووچە كوردستان

بڕی 841 ملیارو 161 ملیۆن دینار، وەك تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ 13ی 7ی 2026، بڕی 841 ملیارو 161 ملیۆن دینار، وەك تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.

راشیگەیاند: هاوشێوەی مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران لە كۆی تەمویلی مووچە بڕیوە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو:  سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بڕی سێ ملیارو 326 ملیۆن و 931 هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران نەناردووە كە بریتییە لەشایستەی مووچەی مانگەكانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە: دوای تەواوكردنی رێكارەكان و وەرگرتنی پارەكە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوەو لە نزیكترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket