شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی دەکات
کوردستان 05:28 PM - 2026-07-13
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و قوباد تاڵەبانی
ئەمڕۆ دووشەمە 13ی تەمووزی 2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، تیشکخرایە سەر گەشتە سەرکەوتووەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ وڵاتانی تورکیا و ئەلبانیا کە رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە پتەوکردنی رایەڵەی پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان هەرێم و تورکیا لەلایەک و هەرێم و ئەلبانیا لەلایەکی تر.
هاوکات، باس لەدوا پێشهاتەکانی دۆخی هەرێم و ناوچەکە کرا و لەو رووەوە جەخت لەسەر پێگەی گرنگی یەکێتی و پەیوەندییە فراوانەکانی لەسەر هەرسێ ئاستی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەگەڵ ئەوەی یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بووەتەوە بە حیزبی جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان، بەڵام دەبێت بۆ لەمەودوا زۆر زیاتر لە جاران لە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان نزیکتر ببینەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا تێڕوانینی یەکێتی سەبارەت بە بایەخی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویست بەدانیشتوانی هەرێم دووپاتکرایەوە، بەچەشنێک کە شایستەی خۆڕاگری و قوربانییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بێت.
هەر لەو دیدارەدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، کۆپییەکی لە کتێبی ( کڵپەی ژێر خۆڵەمێش) کە بیرەوەرییەکی شیکاریی خۆیەتی، پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دکتۆرێکی کورد بوەتە هیوا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مێشک
10:07 PM - 2026-07-13 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال جەمال سیرینی بەسەردەکاتەوە
08:48 PM - 2026-07-13 -
خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکرایەوە
07:46 PM - 2026-07-13 -
بانکی ناوەندیی پاکێجێکی نوێی رێنمایی بۆ رێکخستنی راکێشانی دۆلار بڵاودەکاتەوە
03:42 PM - 2026-07-13
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنان: پەرەی زیاتر بەتواناكانتان بدەن
04:57 PM - 2026-07-13
پەرلەمانتارێک: حکومەتی کاربەڕێکەر دەتوانێت 120 ملیارەکە دابین بکات
03:37 PM - 2026-07-13
تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم
03:22 PM - 2026-07-13
ناونووسین بۆ حهج دهستپێدهكات
02:33 PM - 2026-07-13
زۆرترین خوێنراو
-
ناونووسین بۆ حهج دهستپێدهكات
کوردستان 02:33 PM - 2026-07-13 -
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەرێکى دێرینییان بەسەرکردەوە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-13 -
لە چوارچێوەی دۆسیەى گەندەڵی عەدنان جومەیلی دەست بەسەر 9 باڵەخانە و 3 کارگە و 7 بارهەڵگردا گیرا
عیراق 12:24 PM - 2026-07-13 -
+ 18
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-13 -
لەنێوان جام و نەی و بێدەنگییدا
بیروڕا 10:45 AM - 2026-07-13 -
بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێم 358کغم زێڕ لەدۆسیەی جومەیلی گەڕێندراوەتەوە
عیراق 10:01 AM - 2026-07-13 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
عیراق 09:49 AM - 2026-07-13 -
182هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:31 AM - 2026-07-13







دابەزێنە

