riklam

سەرۆک وەزیرانى عیراق بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

عیراق 09:49 AM - 2026-07-13
سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەفدى یاوەرى نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران

سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەفدى یاوەرى

عیراق

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (13ی تەممووزی 2026)، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومی و ئابووری بە سەردانێکی رەسمی بەغدادی پایتەختی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێهێشت.

وەفدەکەى عیراق لەم سەردانەدا کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمریکی تاوتوێ دەکات، کە لە پێشەنگیاندا پرسە سیاسی و ئەمنییەکانن، لەگەڵ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.

وەفدەکەش پێکهاتووە لە:
وەزیرانی دەرەوە، دارایی، نەوت، کارەبا، و بازرگانی.
پارێزگاری بانکی ناوەندی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی.
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، راوێژکاران و بەرپرسانی باڵای دەوڵەت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket