riklam

بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێم 358کغم زێڕ لەدۆسیەی جومەیلی گەڕێندراوەتەوە

عیراق 10:01 AM - 2026-07-13
ئەو بڕە زێڕەی دەستی بەسەرداگیراوە راگەیاندنی دادگای باڵای تاوانەکان

ئەو بڕە زێڕەی دەستی بەسەرداگیراوە

دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر دکتۆر فایەق زێدان، 358 کیلۆگرام زێڕ گەڕێندراوەتەوە.

بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی دادوەریدا هاتووە، دادوەر ڕوونیکردەوە: لە دۆسیەیەکی تری لێکۆڵینەوەدا 17 کیلۆگرام زێڕ دەستی بەسەردا گیراوە، بەمەش کۆی گشتی ئەو زێڕەی کە دەستی بەسەردا گیراوە لەمڕۆدا، دەگاتە 375 کیلۆگرام.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئەو بڕە زێڕەی کە گەڕێندراوەتەوە، ڕادەستی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خەزێنە لە بانکی ناوەندی کراوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانە لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان ئەلجەمێلی) بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، و گەڕاندنەوەی ئەو داراییە گوازراوە و نەگوازراوانەی کە لەم تاوانەوە بەدەستهاتوون، لەگەڵ سزادانی ئەنجامدەرانی بەپێی یاسا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket