پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
پرسەنامە 11:59 AM - 2026-07-07
PUKMEDIA
حاجی فەیسەڵ کەتۆ
پەیام و هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی حاجی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا کەسایەتی دیارو ناسراوی بادینان و تێکۆشەری دێرین .
هاوخەمی سەرۆک بافڵ..
بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر فەیسەڵ کەتۆ ئاغا، نوێنەری پێشووی سەرۆک مام جەلال لە بادینان و برای شەهیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان.
بۆ ئەم ماتەمە هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامی کۆسرەت رەسوڵ..
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری حاجی فەیسەڵ کەتۆ
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو ناسراوی بادینان و تێکۆشەری دێرین (حاجی فەیسەڵ کەتۆ)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
11:59 AM - 2026-07-07 -
لە دیمەشق نزیک هۆتێلى مانەوەى سەرۆکى فەڕەنسا تەقینەوە روویدا
11:14 AM - 2026-07-07 -
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
بەهۆى ماڵئاوایی لە تەرمى عەلی خامنەیی 10 پارێزگای عیراق پشوویان راگەیاند
10:32 AM - 2026-07-07
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی
09:00 PM - 2026-07-06
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
عیراق 03:56 PM - 2026-07-06 -
سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی ئەڵمانیا تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 03:20 PM - 2026-07-06 -
دەرس و پەندەکە بۆ هەمووانە
بیروڕا 02:52 PM - 2026-07-06 -
یەکێتی پۆستێکی دیکەی لە نەینەوا وەرگرت
عیراق 02:42 PM - 2026-07-06 -
کریستیانەکانی دهۆک: مافمان دەخورێت
کوردستان 01:24 PM - 2026-07-06 -
دابهشكردنی مووچه زیاتر دوادهكهوێت
کوردستان 01:10 PM - 2026-07-06 -
خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06 -
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06







دابەزێنە

