riklam

خەبات و تێکۆشانی هێزەکانی فەرماندەیی یەدەک بەرزنرخێندرا

کوردستان 12:17 PM - 2026-07-06
بەشێک لە کۆبونەوەکە PUKMEDIA

بەشێک لە کۆبونەوەکە

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبونی هەڤاڵان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) و ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لەفەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی یەدەک كۆبووەوە.

کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی هەڤاڵان وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی فەرماندەیی هێزی یەدەک و ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی و مامۆستا جوامێر ئەندامی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) بەڕێوەچوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، دۆخی سیاسی هەرێم و پێشهاتەکانی ناوچەکەی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوەو جەختی کردەوە کەیەکێتی بەدرێژایی مێژوو هەڵوێستی نەگۆڕی هەبووە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و لەوبارەیەوە ئاماژەی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بافڵ کرد بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و دەستنیشانکردنی ڕێگاچارەی گونجاو لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی لە ئارادایە.

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، هەروەها باسی لەڕۆڵی گرنگی فەرماندەكانی هێزی یەدەگ كرد لەپاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەکەمان و وتی: «مێژوویەکی پرشنگدارتان هەیەو ئێوە خاوەنی قوربانی و تێكۆشان دەستكەوتەكانن».

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket