riklam

کۆمپانیایەکی ئەمریکی پەرە بە دوو کێڵگەی نەوتی بەسرە دەدات

عیراق 04:01 PM - 2026-07-05
کێڵگەیەکی نەوت میدیاکان

کێڵگەیەکی نەوت

وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی بن عومەر و سەندباد گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریکی ئیمزا کرد و ئامانجیش لەم هەنگاوە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و گازی سروشتییە.


بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عیراق،ئیمزا کردنی گرێبەستی بەڕێوەبردن بۆ کێڵگەکانی "بن عومەر و سەندباد" لەنێوان کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیای هالیبێرتۆنی ئەمریکی لە چوارچێوەی پلانی حکومەت و ڕێنماییەکانی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراقدا بووە.

دەشڵێت: ئیمزا کردنەکە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلان و ستراتیجی وەزارەت دێت بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان لەسەر ئاستی نەوت و گازی سروشتی و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی پێنج ساڵە.

بەپێی رێککەوتنەکە، لەماوەی ئەو  پێنج ساڵەدا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی بن عومەر زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی بگاتە ڕێژەی 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، جگە لە بەرهەمهێنانی 300 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی.

لەلایەکی دیکەوە، باسم محەممەد وەزیری نەوتی عیراق، لەبارەی گەشەپێدانی کێڵگەی سەندبادەوە ڕایگەیاند: لە کێڵگەی سەندباد ڕێژەی بەرهەمهێنان زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی بگاتە 80 بۆ 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها توانای گازی سروشتیی هاوەڵی نەوت لە 240 بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا زیاد دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمپانیای هالیبێرتۆن لە ساڵی 2003وە لە عیراق کار دەکات و یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی پەرەپێدانی نەوت و گازی سروشتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket