riklam

داد و دەستپاکی عیراق: ملیاران دۆلاری دزراو گەڕێنراونەتەوە وڵات

عیراق 01:50 PM - 2026-07-05
عیراق ملیاران دۆلار دەگەڕێنێتەوە وڵات PUKMEDIA

عیراق ملیاران دۆلار دەگەڕێنێتەوە وڵات

وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، توانیویانە بڕێکی بەرچاو لە پارە دزراو و بلۆککراوەکان لە دەرەوەی وڵات بگەڕێننەوە، هاوکات دۆسیەی یاساییان لە پێنج وڵاتی دیکە بۆ هەمان مەبەست کردووەتەوە.

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ئاماژەی رایگەیاند: پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەکان بەپێی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بووە.

لەسەر بڕی پارە گەڕاوەکان لە ساڵانی 2025 و 2026 رایگەیاند: زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلاری بلۆککراو لە لوبنان، زیاتر لە 20 ملیار و 457 ملیۆن دۆلار بۆ بەرژەوەندی بانکی ناوەندی و بڕی ملیارێک و 706 ملیۆن دۆلار لە ئوردن گەڕێنراونەتەوە کە لەلایەن تۆمەتبارێکی هەڵاتووەوە برابووە دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عیراق ئاشکرای کرد: توانیویانە نیوەی ئەو تۆمەتبارانەی گەندەڵی کە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتبوون، لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆڵ) دەستگیر بکەنەوە و بڕێکی زۆر لە پارە دزراوەکان بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

دەستەکە بەڵێنی "سوپرایزی گەورە" دەدات لە ئاشکراکردنی دۆسیەی نوێ، کەسایەتی زۆر دیار و گەڕاندنەوەی بڕە پارەی زەبەلاح لە داهاتوودا.

سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەکە، دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کردووە کە هێشتا بەربەست لەگەڵ هەندێک وڵاتدا هەیە بەهۆی جیاوازیی یاساکانەوە، بەتایبەت کە بەشێک لە پارە دزراوەکان تێکەڵی ئابووری ئەو وڵاتانە بوون، ئەمەش پێویستی بە بەدواداچوونی ورد و بەڵگەی بەهێز هەیە بۆ سەلماندنی خاوەندارێتی عیراق بۆیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket