riklam

یەکێتی ئەوروپا سزا ئابورییەکانی سەر روسیا درێژ دەکاتەوە

جیهان 02:34 PM - 2026-06-26
ئاڵای روسیا و یەکێتی ئەوروپا میدیاکان

ئاڵای روسیا و یەکێتی ئەوروپا

یەکێتی ئەوروپا  سزا سەپێندراوەکانی سەر روسیا بۆ ماوەی 12 مانگی دیکە درێژ دەکاتەوە و هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین دەگێڕێتەوە.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، رایدەگەیەنێت: بەهۆی بەردەوامی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین و تێکدانی سەقامگیری ئەو وڵاتە، بڕیاردرا سزا ئابورییەکانی سەر روسیا بۆ 12 مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە.

 بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنەکە، سزا سەپێندراوەکان، بریتین لە سنووردارکردنی بازرگانی لەگەڵ روسیا، سزا داراییەکان، سزا بەسەر تەکنەلۆژیای ئەو وڵاتە بە لایەنی سەربازی و شارستانییەوە، لەگەڵ سزای هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا، هەروەها بەشێک لە بانک و ڕێکخراوی روسیا.

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا جەختی لەوە کردەوە : ئەگەر پێویست بکات، ئامادەیە سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنێت.

هاوکات لێپرسراوانی  باڵای روسیا لە بەرامبەر ئەو سزایەدا رایدەگەیەنن: ئەو وڵاتە خۆڕاگری ئابوری هەیە لە بەرامبەر ئەو گەمارۆیانەدا کە وڵاتانی ئەوروپا ساڵانێکە سەپاندوویانە بەسەر روسیادا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ڕایگەیاندبوو: سیاسەتی ڕۆژئاوا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و لاوازکردنی ڕووسیا ستراتیژییەکی درێژخایەنە، هەروەها سزا سەپێنراوەکان بەتەنها کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری روسیا نابێت، بەڵکو زیان لە ئابوری جیهانیش دەدات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket