riklam

جیاکردنەوەی خێزانەکان بە ئەلکترۆنی لەهەرێم دەستیپێکرد

کوردستان 04:05 PM - 2026-06-22
کارتی بەشەخۆراک PUKMEDIA

کارتی بەشەخۆراک

وەزارەتی بازرگانیی عیراق، رایگەیاند: کە خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خێزانەکان لە لقی بەشەخۆراکی پارێزگاکانی (نەینەوا، کەرکووک، سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، بەسڕە، زیقار، میسان، دیوانییە، موسەنا، سەڵاحەدین، ئەنبار، بەلەد، کەربەلا، و نەجەف) لە رێگەی بەرنامەی ئەلیکترۆنیی کارتی بەشەخۆراکەوە کارا کراوە.

وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 22-6-2026 لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدا دێت بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی بەشەخۆراک و ئاسانکارییکردن لە رێکارەکان بۆ هاووڵاتییان، بە بەکارهێنانی سیستمە ئەلیکترۆنییە هاوچەرخەکان.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشتر ئەم خزمەتگوزارییە لە سەرجەم لقەکانی بەغداد و لقەکانی بەشەخۆراکی پارێزگاکانی (واست، دهۆک، بابل، و دیالە) کارا کرابوو، بەمەش لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە بۆ سەرجەم هاووڵاتییان لە تەواوی لقەکانی بەشەخۆراکی وڵاتدا بەردەستە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket