riklam

رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد

کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15
وێنەیەکى سەردانەکە تایبەت

وێنەیەکى سەردانەکە

یەکێتی

رێباز بێركۆتی سەردانی قەداسەتی پاتریارک مار پۆڵسی سێيه‌م نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد.

ئەمڕۆ رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتى هەولێر، بەیاوەری زێندین مەولود بریكاری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و هەڤاڵانی مەڵبەند، سەردانی قەداسەتی پاتریارك مار پۆلسی سێیەم نۆنا پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لەعیراق و جیهان كرد.

لەو سەردانەدا لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر یەكێتی، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار پۆڵسی سێيه‌م نۆنا كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عیراق و جیهان .

لە بەرامبەردا قەداسەتی پاتریارک مار پۆڵسی سێيه‌م نۆنا سوپاسی ئەو سەردانەی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری كرد و تەئكید لەبرایەتی و پێكەوە ژیان كرایەوە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket