riklam

پۆلیسی هەولێر دەڵاڵێکی هاوسەرگیری دەستگیردەکات

کوردستان 09:09 PM - 2026-06-18
هەولێر ئاژانسەکان

هەولێر

هەولێر

پۆلیسی هەولێر دەڵاڵێکی هاوسەرگیری ژنە عەرەب و سوری کەتەمەنیان 14 بۆ 15 ساڵانە، لەگەڵ پیاوی کورد، دەستگیردەکات.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیانادووە: بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان تۆمەتبارێک بە ناوی (س.ع.ڕ ) دەستگیر بکەین.

ئەوەش هاتووە: تۆمەتباری ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی بە شێوازێک ناساندبوو کە گوایە کاری دەڵاڵی دەکات بۆ دۆزینەوە و مارەکردنی ژنانی (سووری و عەرەب) کەتەمەنیان 14 ساڵ و 15 ساڵە بۆ پیاوانی کورد.

پۆلیسی هەولێر ئەوەش دەڵێت: دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانمان توانییان شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ ڕێکخراوە و ڕادەستی دادگا کراوە تا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر بگیرێتەبەر .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket