riklam

دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵوزدا تێدەپەڕێت

کوردستان 10:08 AM - 2026-06-18
بەرزانی قالەی خەڵوز PUKMEDIA

بەرزانی قالەی خەڵوز

دوو ساڵ بەر لە ئێستا، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پێشمەرگە و هونەرمەند (بەرزان قادر محەمەد) ناسراو بە بەرزانی قالەی خەڵوز کۆچی دوایی کرد.

بەرزان قادر، جگە لەوەی هونەرمەندێکی گەورە و بە توانا بووە، پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترسیش بووە و بەشداری کارای لە شۆرشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردا کردووە، بەرزان لە کارمەندە دێرینەکانی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك بووە و لە گۆڤاری سیخورمەدا کاری کردووە و ساڵانێکی زۆریش بەڕێوەبەری ڕادیۆی خاك بووە.

بەرزان قادر خەڵوز وەک ئەستێرە و گەورە هونەرمەندێک لە ئاسمانی هونەری کوردیدا ئێستاش ڕۆشنایی ماوە و هەمووان بیری دەکەن، ئێستاش لەگەڵ قسە و نواندنە جوانەکانیدا خەڵکی پێدەکەنن و یادی دەکەنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket