riklam

دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران دواخرا

جیهان 09:26 AM - 2026-06-19
ئاڵای ئەمریکا و ئێران ئاژانسەکان

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئەمریكا ئیسرائیل و ئێران

بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی، 19ی حوزەیرانی 2026، ئەمریكا و ئێران لە هاوینەهەواری بێرگنشتۆك لە سویسرا كۆببنەوە، بەڵام بۆ كاتێكی نادیار دواخراو وەزارەتی دەرەوەی سویسراش دەڵێت: بەردەوام دەبین لە ئامادەكاریی و ئاسانكاریی كردن بۆ دانوستان.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس (AFP)، لەزاری وەزارەتی دەرەوەی سویسراوە رایگەیاندووە: ئەودانوستاندنانەی كە بڕیار بوو لە نێوان ئەمریكا،ئێران، قەتەر و پاكستاندا بەڕێوەبچن، دواخراون، بەڵام بەردەوام ئامادەین بۆ ئاسانكاریكردن لەم دانوستاندنانەدا و ئامادەكارییە پێویستەكان لە ناوچەی بێرگنشتۆك (Burgenstock) بەردەوامن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، هەرچەندە تاوەكو ئێستا هۆكاری رەسمیی دواخستنی دانوستانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام شەوی رابردوو وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند: كە كاروبارە ئامادەكاری و لۆجستییەكان بۆ دەستپێكردنی دانوستانە راستەوخۆكان لەگەڵ ئێران سادە و ئاسان نییە، بۆیە ئەمشەو جێگری سەرۆكی ئەمریكا واشنتۆن جێناهێڵێت و گەشت بۆ وڵاتی سویسرا ناكات.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket