riklam

ڕفعەت عەبدوڵا: چەمچەماڵ شایستەی خزمەت و پڕۆژەی زیاترە

ی ن ک 01:58 PM - 2026-06-18
پێشوازی ڕفعەت عەبدوڵا لەچالاكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی سنوری چەمچەماڵ ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكێتی

پێشوازی ڕفعەت عەبدوڵا لەچالاكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی سنوری چەمچەماڵ

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لەژمارەیەك چالاكی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستای ئاینی و زانكۆی سنوری چەمچەماڵ و ڕایگەیاند: چەمچەماڵ و خەڵكەكەی ڕۆڵێكی گرنگیان لەشۆڕش و قوربانیداندا بینیوە وەشایانی خزمەت و پڕۆژەی شایستەن.

لەكۆبونەوەكەدا كە ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و هەڵمەت هۆشیار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، جێگری سەرۆك باسی لەوەكرد كەهەماهەنگییەكی زیاتر لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری سنورەكە بكەن و بەپڕۆژەو پێشنیارەكانتان ڕۆڵێكی كاریگەرتر لەبەرەوپێشبردن و خزمەتی خەڵكی قوربانیدەری چەمچەماڵ بگێڕن.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket