riklam

ڤاكسینی رووسی و هیوایەك بۆ نەخۆشی شێرپەنجە

جیهان 09:47 PM - 2026-06-04
شێرپەنجە ئاژانسەکان

شێرپەنجە

ناوەندێکی پزیشکی رووسیا ڤاکسینێکی تایبەتی بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە شێرپەنجەییانە ڕاگەیاند کە تازە دەستنیشانکراون.

ئاژانسی فیدراڵیی پزیشکی و بایۆلۆژیی رووسیا، بەهاوکاری لەگەڵ چەندین سەنتەری توێژینەوەدا، پەرەپێدانی ڤاکسینێکی تایبەتیان بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە شێرپەنجەییانە ڕاگەیاند کە تازە دەستنیشانکراون، ڤاكسینەكە ناونراوە ئینترۆمیكس(Enteromix)، كەپشت بە تەکنەلۆژیای MRNA دەبەستێت بۆ ڕاهێنانی کۆئەندامی بەرگریی لەش تا بە شێوازێکی کاریگەر خانە شێرپەنجەییەکان بناسێتەوە و هێرشیان بکاتەسەر و لەناویانبەرێت.

ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان ئاستێکی بەرزی سەلامەتی و کاریگەرییان نیشانداوە، ئەو تاقیکردنەوە سەرەتاییانەی لەسەر 48 خۆبەخش ئەنجامدراون، بوونەتە هۆی بچووکبوونەوەی وەرەمەکان و خاوبوونەوەی گەشەکردنیان، لەگەڵ تۆمارکردنی باشتربوونێکی بەرچاو لە ڕێژەی مانەوەی نەخۆشەکان لە ژیاندا و تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی مەترسیدار بۆ ئەم چارەسەرە بەدی نەکراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket