riklam

رووسیا ئامادەیی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا پیشاندا

جیهان 09:05 PM - 2026-06-04
رووسیا و ئۆکرانیا ئاژانسەکان

رووسیا و ئۆکرانیا

سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاندووە: ئێمە ئامادەین لەگەڵ ئۆکرانیا بگەینە رێککەوتن لەرێگەی پرۆسەیەکی ئاشتییەوە، بەڵام هەر دانوستانێک دەبێت لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنانە بێت کە پێشتر لە ئەستەمبوڵ لەسەریان ڕێککەوتبووین.

ئەم لێدوانانەی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازی و دیپلۆماسییەکان لە نێوان مۆسکۆ و وڵاتانی ڕۆژاوادا گەیشتوونەتە لووتکە.

پۆتین ئاماژەی بەوەش کرد، کە مۆسکۆ هیچ کاتێک دەرگای دانوستانی دانەخستووە، بەڵام لایەنی ئۆکرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە هاندانی هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی، پرۆسەی دیپلۆماسی ڕەتکردووەتەوە، لە بەرامبەردا، کیێڤ و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی بە گومانەوە سەیری ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانەی مۆسکۆ دەکەن و پێیان وایە ڕووسیا دەیەوێت کات بەدەستبهێنێت بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی لەسەر زەوی.

ئۆکرانیا پێداگری دەکات کە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی پێویستی بە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ڕووسیا هەیە بۆ سەر سنوورە نێودەوڵەتییەکانی ساڵی 1991.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket