riklam

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

کوردستان 12:21 PM - 2026-06-02
وەفدێکی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد تایبەت

وەفدێکی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد

یەکێتی

وەفدێکی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا.

بە بۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدێکی هاوڕێی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا، هەر لەسەردانەکەدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، رێزی خۆیان بۆ خەباتی سەرۆک مام جەلال دەربڕی و رۆڵ و کاریگەریی سەرۆک مام جەلال-یان لە گەشەسەندنی ئاشتییانەی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزنرخاند.

هاوکات، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket