riklam

وه‌رگرتن و دابه‌شكردنه‌وه‌ی غازی ماڵان لەسلێمانی رێك ده‌خرێته‌وه‌

کوردستان 10:31 AM - 2026-06-02
کۆبوونەوەی قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی غاز PUKMEDIA

کۆبوونەوەی قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری کارگەکانی غاز

سلێمانی

 قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی دێته‌ نێو شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌درێت به‌ كارگه‌كان و له‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تدا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێن، بڕی پێویستیش غاز خه‌زن ده‌كرێت بۆ وه‌رزی زستان.

ئه‌مڕۆ 2ی6ی2026 فازڵ عومه‌ر قائیمقامی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت به‌ ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی باڵا و لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كانی غاز كۆبووه‌وه‌ و گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چۆنێتی وه‌رگرتن و دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی پشكی سلێمانییه‌ به‌سه‌ر كارگه‌كانی غازدا، بۆئه‌وه‌ی به‌ پلان و له‌ژێر چاودێریدا بگات به‌ ده‌ستی هاووڵاتیان.

هاوکات، وه‌رزێر عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری كارگه‌كانی غازی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی ئێستا دێته‌ شاری سلێمانییه‌وه‌ به‌شی پێویستی ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می بڕی غازمان نه‌ماوه‌، ده‌ستخۆشی له‌ قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ هاوكاربوون بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی غاز به‌سه‌ر كارگه‌كان و دواتر هاووڵاتیاندا.

راشیگەیاند: پلانمان داناوه‌ لەم کاتەدا بڕێكی زۆر غاز له‌ كۆگاكانماندا هه‌ڵبگرین بۆئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی زستاندا بدرێت به‌ هاووڵاتیان و كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز دروست نه‌بێت، چونکە له‌ وه‌رزی هاویندا داواكاری له‌سه‌ر غازی ماڵان كه‌متره‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket