riklam

سەرۆک بافڵ: لەم یادەدا رێز لە میراتی بەردەوامی سەرۆک مام جەلال دەگرین

کوردستان 04:39 PM - 2026-06-01
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا رایدەگەیەنێت: لەم یادەدا، رێز لە میراتی بەردەوامی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەگرین، کە دیدگای بۆ پێکەوەژیان، دیالۆگ، دیموکراسی و هاوبەشیی نیشتمانی بەردەوام رێنیشاندەری رێگەکەمانە.

دەقی پەیامەکە...

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، لەم دۆخە سەختە ئابووری و ناسەقامگیرییە هەرێمییەی کە خەڵکەکەمانی تێدایە، ئەوە دووپات دەکەینەوە کە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی خۆماندا هاوپشت و هاوسەنگەرین.

دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی خۆمان بکەم بۆ ئارامگرتن و خۆڕاگرییان و دڵنیایان دەکەینەوە کە لەسەر هەوڵە بێوچانەکانمان بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردن و پاراستنیان. لە هەنگاوەکانی داهاتووماندا، یەکڕیزیی عیراق و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان وەک دوو کۆڵەکەی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی وڵاتەکەمان دەمێننەوە. لەپێناو ئەمەشدا، لەگەڵ هاوپەیمان و دۆستەکانمان لە عیراق و سەرانسەری جیهان هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە.

هەروەها بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە نوێیانە دەکەین کە کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان. کردەوەی لەم جۆرە هەڕەشە لە سەلامەتی و سەقامگیریی خەڵکەکەمان دەکات و هەوڵەکان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی ئارام و خۆشگوزەران بۆ هەموو عیراقییەکان تێکدەدەن.

لەم یادەدا، رێز لە میراتی بەردەوامی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەگرین، کە دیدگای بۆ پێکەوەژیان، دیالۆگ، دیموکراسی و هاوبەشیی نیشتمانی بەردەوام رێنیشاندەری رێگەکەمانە.

بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیرییەکی بەردەوام، دەبێت بە جددی کار بکەین بۆ چاککردنەوە و بونیادنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، لە هەمان کاتدا دڵنیاببینەوە لەوەی کە عیراق بە سەربەخۆیی و سەروەریی خۆیەوە دەمێنێتەوە.

لە کۆتاییدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنە نەگۆڕەکەی دووپات دەکاتەوە، بۆ خەباتکردن لەپێناو تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە هەموو شوێنێک، شانبەشانی خوشک و برا سەربەرزەکانمان لە عیراق.

هەر شاد و سەرکەوتووبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket