لەڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 6 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
کوردستان 11:00 AM - 2026-06-01
PUKMEDIA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
لە ڕۆژانی
جەژنی قوربان 6هەزار و 873 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی
سلێمانی یان كردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و 250 نەخۆش داخڵ كراون و 580 نەشتەرگەری
ئەنجام دراون.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی قوربان 4هەزار و 515 نەخۆش
سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و لەو ژمارەیەش 959 نەخۆش داخڵ كراون و 449
نەشتەرگەری فریاكەوتن و كتوپڕ كراون و 76 نەشتەرگەری تر ئەنجام دراون، هەروەها 17هەزار
487 پشكنینی تاقیگەیی كراوە و هەزار و 493 تیشك گیراوە و 7 قەستەرە كراوە.
هاوکات 435
نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری یان كردووە و 72 منداڵ لەدایكبوون كە
49 منداڵیان بە سروشتی لەدایكبوون و 23 منداڵیان بە نەشتەرگەری لەدایكبوون، هەروەها
لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 161 نەخۆش سەردانیان كردووە و 2
نەخۆش داخڵ كراون.
هەر لە رۆژانی
جەژنی قورباندا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان هەزار و 788 منداڵ بینراون
و 187 منداڵ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هاوکات لە نەخۆشخانەی
كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 31 نەخۆش پێویستیان بە فریاكەوتنی خێرا
هەبووە و چارەسەریان بۆ كراوە.
هاوکات، لە
نەخۆشخانەی دڵ 104 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە و 35 نەشتەرگەری
قەستەرە و 19 دانانی باڵۆن و 1 پەیس مەیكەر ئەنجام دراون، تیمەكانی سەنتەری
فریاكەوتنی خێرای 122 لە ڕۆژانی جەژن 70 حاڵەتی گەرمی بە هاناوەچوونی برینداری
ڕووداوەكانی هاتوچۆ و كەوتنەخوارەوە و ڕووداوە جیاجیاكان و 200 حاڵەتی
بەهاناوەچوونی ئاساییان بۆ هاووڵاتیان لە شوێنە گشتیەكان ئەنجام داوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

