riklam

ڕفعەت عەبدوڵا: ئەمڕۆ یادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی میللەتێك دەكەینەوە

کوردستان 10:21 AM - 2026-06-01
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەیادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-دا، ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ یادی حزبێكی ئاسایی ناكەینەوە، بەڵكو یادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی میللەتێك دەكەینەوە بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كە بۆ هێنانەدی سەرجەم مافە ڕەواكانی لە دژی دیكتاتۆرییەت‌ و فاشیەت، ڕووبارێك خوێنی بەخشی کەسەرچاوەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

دەقی پەیامەکە:

یەکێتی؛ ئومێدی دوێنێ، ئیرادەی ئەمڕۆ، هێزی سبەینێ

بەشكۆوە یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەك هێزێكی پێشكەوتنخوازو هەڵگیرسێنەری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان دەكەینەوە، دروود بۆ ڕۆحی بەرزە فڕی ڕابەری كوردایەتی‌ و سەرۆكمان (مام جەلال)‌و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان، پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی‌ و گشت كوردێك دەكەم.

ئەمڕۆ یادی حزبێكی ئاسایی ناكەینەوە، بەڵكو یادی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی میللەتێك دەكەینەوە بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كە بۆ هێنانەدی سەرجەم مافە ڕەواكانی لە دژی دیكتاتۆرییەت‌ و فاشیەت، ڕووبارێك خوێنی بەخشی کەسەرچاوەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.

بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ فەخری کوردایەتی جەنابی مام جەلال، خوێندکارێکی بەوەفاو دڵسۆز دەبین و وەك سەروەتێكی نیشتمانی لەیەکێتی دەڕوانین‌ و پاراستن‌ و گەشەكردنیشی وەك زەروریەتێكی گشتی بۆ كوردستان بە پێویست دەزانین.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket