riklam

دوو بازرگان بەزیاتر لە 35 كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێن

کوردستان 10:08 PM - 2026-05-31
لۆگۆی ئاسایش ئاسایش

لۆگۆی ئاسایش

كوردستان ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت و دەستبەسەر بڕی زیاتر لە 35 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵدا دەگرێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: رۆژی 25ی 5ی 2026،  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد لەچالاكییەدا، توانیان دەستبەسەر بڕی 35 كیلۆو 38 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵی شل بگرن و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر كە خاوەن رەگەزنامەی بیانین لەسنووری سلێمانی دەستگیربكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە: لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكەیان بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket