riklam

راپەڕین دەبێتە سەنتەری وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی

کوردستان 02:18 PM - 2026-05-31
قوباد تاڵەبانی دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕینی راگەیاند راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕینی راگەیاند

قوباد تاڵەبانی

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لە رێوڕەسمێكدا لە ئیدارەی راپەڕین، دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین بە رەسمی راگەیەنرا و لە ئەمڕۆوە جێبەجێكردنی پڕۆژەی گەشەپێدانی دەڤەری راپەڕین دەست پێدەكات.

لە رێوڕەسمەكەدا كە رۆژی یەكشەمە 31ی 5ی 2026،  بە ئامادەبوونی هەر یەكە لە كونسوڵەكانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەرمینیا بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆكوەزیران لە وتارێكدا رایگەیاند: پاش توێژینەوە و راوێژێكی زۆر لەگەڵ پسپۆڕانی ناوخۆ و ناوەندە ئەكادیمییەكان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەتیش حكومەتی بەریتانیا، پڕۆژەی دروستكردنی دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕینمان دروست كرد.


وتیشی: ئەم دەزگایە وەك چەترێك وایە كە كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی و زانكۆ و ناوەندە ئەكادیمییەكان، كۆمەڵگای مەدەنی و هەموو چین و توێژەكانی دەڤەرەكە  بە شێوەیەكی چالاكانە بەشدار دەكات لە پڕۆسەی گەشەپێدانی ئیدارەی راپەڕین.

قوباد تاڵەبانی روونیشیكردەوە: دەزگاكە جگە لەوەی كە ناوەندێكی توێژینەوەیە، شێوازێكی نوێشە بۆ ئیدارەدانی ناوچەكە و هەموو گرفتەكانی بەردەم گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەكاندا چارەسەر دەكات و هاوكار دەبێت لە جێبەجێكردنی بیرۆكە نوێیەكان و ناوچەكە دەكاتە سەنتەرێك بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی. 

جێگری سەرۆكوەزیران سوپاسی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان و بە تایبەتیش حكومەتی بەریتانیای كرد كە پشتیوان و بەشدارن لە پرۆسەی پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین و وتیشی لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم مۆدێلە لە پەرەپێدان لە ناوچە و دەڤەرەكانی دیكەی كوردستانیش جێبەجێ دەكرێت.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket