riklam

یەكگرتووی ئیسلامی بۆ یەکێتی: بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانمان خوازیاری پێشكەوتن و بەتینترین

کوردستان 02:16 PM - 2026-05-31
لۆگۆی یەکێتی و یەکگرتوو PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی و یەکگرتوو

بە بۆنەی (51) هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و رێكخستنەكانی یەكێتی دەكات  و بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانیش خوازیاری پێشكەوتن و بەتینترن لەپێناو خزمەتی زیاترو خەباتی هاوبەشی زۆرتردا.

دەقی پەیامەکەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:


بەرێز / مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

سڵاو و رێز ...

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بەجەنابی كاك بافڵ سەرۆكی یەكێتی و بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ڕێكخستنەكانی یەكێتی دەكەین.

بەهیوای ساڵێكی پڕ لەسەركەوتن و پێشكەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و پرۆسەی سیاسی كوردستان.

یادەكەتان لەكاتێكدایە كە گەل و نیشتمان پێویستی بەهیمەتێكی باڵاو پێشوە چونێكی باشتر هەیە بۆ یەكڕیزی و چارەسەری گرفتە ناوخۆیەكانی ناوماڵی هەرێم و عێراق و چاوەڕێی زۆرتر ئەكرێ لە بەڕێزتان لەم بارەیەوە.

بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانمان خوازیاری پێشكەوتن و بەتینترین لەپێناو خزمەتی زیاترو خەباتی هاوبەشی زۆرتردا..

سەركەوتووبن ...

مەكتەبی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket