riklam

پێنجشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان دەگەڕێنەوە

کوردستان 08:02 PM - 2026-05-28
هاتنەوەی حاجییا ن ئاژانسەکان

هاتنەوەی حاجییا ن

رۆژی پێنج شەممە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عەمرەی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: رۆژی 4-6-2026 یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان، کە ژمارەیان هەزار و 27 حاجیە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە کوردستان.

وتیشی: ئەو دەنگۆیانە کە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجیان،   گوایە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە 10-6-2026 دەگەڕێنەوە، راست نین و زانیاری دروست و تەواو لە لایەن وتەبێژی حەج و عەمرەی کوردستانەوە رادەگەیەنرێت.

کاروان ستونی ئەوەشی خستەڕوو، کە تاوەکوو ئێستا دوا کاتی گەڕانەوەی حاجیان دیاری نەکراوە، حاجیان دوای تەواوبوونیان لە شاری مەککە ماوەی چوار رۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە ئینجا بەرەو کوردستان دەگەڕێنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket