riklam

بازاڕی سەوزە و میوەی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا کراوە دەبێت

کوردستان 04:55 PM - 2026-05-27
بازاڕی میوە و سەوزە PUKMEDIA

بازاڕی میوە و سەوزە

بەرهەمێکی زۆر لە بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ی سلێمانیدا هەیە و سه‌رۆکی سه‌ندیکای عه‌لوه‌ی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: لە سبەینێوە عه‌لوه‌ی سلێمانی دەکرێته‌وه‌ و  ڕۆژانی هەینی و جەژنیش بە بەردەوامی کراوە دەبن.
 
سه‌روه‌ر عه‌لی سه‌رۆکی سه‌ندیکای عه‌لوه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می خۆماڵی، ڕۆژانی جه‌ژن عه‌لوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی داناناخرێت.

لە بارەی کارکردنیشیان لە رۆژانی هەینی و جەژندا، سه‌رۆکی سه‌ندیکای عه‌لوه‌ی سلێمانی رایگەیاند: لە رۆژی هەینی کە سێیەم رۆژی جەژن دەکات، بازاڕی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، له‌ کاتێکدا له‌ ساڵانی ڕابردوودا له‌و ڕۆژه‌دا داده‌خرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە نرخی سەوزە و میوەکان لە بازاڕ بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵییەوە نرخەکان روویان لە دابەزین کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket