riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم: ئەو پەرتەوازەییەی لەناو ماڵی کوردا هەیە ڕێکبخرێتەوە

کوردستان 07:53 PM - 2026-05-26
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و بە گرنگیشی دەزانێت ئەو پەرتەوازەییەی کە لە نێو ماڵی کورددا هەیە خەمخۆرانە لێی بڕوانرێت و ڕێکبخرێتەوە.

دەقی پیرۆزباییەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی و خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و گشت پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە تایبەتی دەکەم. هەروەها پیرۆزبایی لە حاجیانی کوردستان دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە عیبادەت و فەریزەی حەجی ئەمساڵیان لێ قبوڵ بکات.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و یەکریزیی و پێکەوەژیانی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، بە پێویست و گرنگیشی دەزانین ئەو پەرتەوازەییەی کە لە نێو ماڵی کورددا هەیە خەمخۆرانە لێی بڕوانرێت و ڕێک بخرێتەوە لە چوارچێوەی ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسییەکان، لەپێناو بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت، ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەمووان، هەر شاد و سەرکەوتوو بن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket