riklam

سەرۆک بافڵ: لاوان و گەنجان سەرمایەیەکی نیشتمانین

کوردستان 05:28 PM - 2026-05-26
لۆگۆی  رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: لاوان و گەنجان لای ئێمە هەمیشە بەشێکی گرنگ و کاریگەرن و سەرمایەیەکی نیشتمانین.

دەقی پەیامەکە..

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

بەبۆنەی 27ـەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە ئێوە و لاوان و گەنجانی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

لاوان و گەنجان لای ئێمە هەمیشە بەشێکی گرنگ و کاریگەرن و سەرمایەیەکی نیشتمانین، بۆیە ئەرکی هەموومانە گرنگی زیاتریان پێبدەین و رێنیشاندەریان بین بۆ داهێنان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانەکەمان.

وەک هەمیشە پشتیوانتانین تاوەکو بەشێکبن لە گەشەپێدانی کاری رێکخراوەیی وڵاتەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket