گرنگترين رێنماییە تەندروستییەکانی قوربانیکردن بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون
کوردستان 10:04 PM - 2026-05-24
PUKMEDIA
قوربانيی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاژەڵ لەوەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بەمەبەستی خۆپاڕێزی و ڕێگریكردن لەسەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربوون، چەند رێكارو رێنماییەكی بۆ قوربانیكردن بڵاوكردەوەو رایگەیاند: پێویستە لەڕۆژانی جەژندا بە ئامادەبوونی ستافی پزیشكی ڤێتێرنەری سەربڕخانەكان كراوەبن و هاووڵاتیانیش كەل و پەلی خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ گۆشت و پاشماوەی قوربانی بەكاربهێنن.
دەقی رێنماییەكان:
ڕێكار و ڕێنماییەكانی قوربانیكردن بۆ خۆپاڕێزی لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی نەخۆشی بەتایبەتی (نەخۆشی تای خوێن بەربوون) كەلەئێستادا بڵاوبۆتەوە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی قوربانیكردن بە شێوازێكی تەندروست، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان، جەخت دەكەینەوە لەم ڕێكارە ڤێتێرنەری و ڕێنماییانەی خوارەوە بەمەبەستی جێبەجێ كردنیان و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان، پەیڕەوكردنیان لەلایەن هاووڵاتیانەوە بڵاوكردنەوەیان لە دەزگا ڕاگەیاندنەكان:
1.لەڕۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە بن بە ئامادەبوونی ستافی پزیشكی ڤێتێرنەری بەمەبەستی پشكنینی ئاژەڵ و گۆشتی قوربانی.
2.ناوی سەربڕخانە كراوەكان و خشتەی كاتی كاركردن لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و یەكە ئیداریەكان ڕابگەیەنرێت بۆ ئاگاداری هاووڵاتیان.
3.جەختكردنەوە و توند و تۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی ئاژەڵ و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.
4. پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی وە پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وە ڕشاندنیان بە دەرمانی تایبەت .
5.پێویستە ئاژەڵ ساغ بێ و هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی نەبێت. نابێت ئەو ئاژەڵەی كە گەنە( قرنە) ی پێوەیە سەرببڕێت.
6.دەبێت ئاژەڵەكە دەرمانی چارەسەری پێنەدرا بێت بۆ ماوەی سێ هەفته ، وەهەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی پێدرابێت نابێت ڕاستەوخۆ سەرببڕدرێت بەڵكو پێویستە ماوەی سەربڕین دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی ڕێنمایی پزیشكی ڤێتێرنەری بێت.
7.پێویستە لەسەر كەسی قوربانیكەر ( قەساب و هاووڵاتی) :
بە گرتنەبەری گشت ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پاك وخاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن بەتایبەتی بەكارهێنانی دەستكێشی لاستیكی و جلی تایبەتی خۆپارێزی ....هتد. هەروەها شوشتن و تەعقیم كردنی دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەستدان لە گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵ.
8.ڕێنمایی هاووڵاتیان بكرێت :
- بەكارهێنانی كەل و پەلی خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ گۆشت و پاشماوەی قوربانی.
_ دووركەوتنەوە لە كۆبونەوە لەدەروبەری ئاژەڵ لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەكردنی گۆشت لە پێناو كەمكردنەوەی بەركەوتن و توش بوون بە نەخۆشی.
_ گواستنەوەی گۆشت بەساردكەرەوە یان لەپلەی گەرمی (2-6) ئەنجام بدرێت .
_ بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن) نوێ و ڕوون و بێ ڕەنگ لەكاتی دابەشكردنی گۆشت.
_ هەڵگرتنی گۆشت بۆ ماوەی 24 سەعات لەساردكەرەوە، پاشان بەكاربهێنرێت.
_ فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین لە سەر شەقام و كۆلان و بازارەكان ........هتد. لەبەرئەوە دەبێت گشت پاشماوەكانی سەربڕین لەكیسی نایلۆنی داخراو بكرێت فڕێ بدرێت لە شوێنی تایبەتی دیاریكراو لەلایەن سەربرخانەكان و دەزگا رەسمیيەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

