مەکتەبی سکرتارییەت:رەشید خان و بنەماڵەکەی نموونەی باڵای خەباتی کوردایەتین
کوردستان 05:31 PM - 2026-05-24
مەکتەبی سکرتارییەت
مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی دارا مەجید حەمە رەشید خان دەکەن
رۆژی 24ی5ی2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
لە شاری سلێمانی سەردانی کەسایەتی و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال ( دارا مەجید
حەمە رەشید خان ) یانکرد .
لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت بەڕێزەوە لە رۆڵی دارا مەجید حەمە
رەشید خان رووانی وەک یەکێک لە کەسایەتیە پایەبەرزەکانی کوردستان و دۆستی دێرینی
سەرۆک مام جەلال لەم بارەوە هیوای تەندروستی باشترییان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال؛ بە گرنگییەوە خەبات و تێکۆشانی
بنەماڵەی رەشید خان ییان هێنایەوە بەر باس وەک بنەماڵەیەکی گەورەی کوردپەروەر و
خەمخۆر کە هەر لەسەرەتاوە بەشێک بوون لە خەباتی کوردایەتی کە بەڕێز کاک دارا ـ ش
وەک کەسایەتیەکی بیرمەند و رووناکبیر خاوەن پەیوەندییەکی پتەو توند و تۆڵ بوو
لەگەڵ سەرۆک مام جەلال؛ لەم دیدەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیام و
سڵاوی وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکرد و پێزانینیان
بۆ ئەو مێژووە درەوشاوەیەی کاک دارا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەربڕی .
لە بەرامبەردا، دارا مەجید حەمە رەشید خان سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەی
کردو وتی: راستە جەنابی مام بە جەستە لەگەڵ مان نییە ، بەڵام بە دەستگرتنمان بە
رێباز و تێڕوانینەکانیەوە بۆ سیاسەت و دەوڵەتداری دەمانگەیەنێتە لوتکەی
پێشکەوتنەکان کە ئەوەش رێگا راستەکەی خەبات و تێکۆشانە بۆ گەلەکەمان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

