riklam

یەكێتی و كۆمەڵ: یەكڕیزی نیشتمانی بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەكانە

کوردستان 01:34 PM - 2026-05-24
كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری PUKMEDIA

كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەوەفدی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كردو لەڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەكرد: گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق كردوەو جەختیان لە لێك نزیكبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكان و یەكڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەكان بۆ خزمەتكردنی باشتر بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردوەتەوە. 

دەقی راگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری:

ئەمڕۆ یەكشەممە 24-5-2026 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی، وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز محمەد حەكیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری.

لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا بەوردی گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دیدگا و بەرنامەی سیاسیی بۆ  حكومەتی نوێی پێكهێنراوی عێراق كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی جەختیان لە لێك نزیكبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكان و یەكڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەكانە بۆ خزمەتكردنی باشتر بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردەوە . 

لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكاندا، پرسی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی گرنگی كۆبوونەوەكە بوو، تیشك خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزە كوردستانییەكان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەكان، تا لەڕێگەی دیدگایەكی هاوبەش و یەك دەنگییەوە لەبەغدا، داكۆكی لە شایستە دارایی و سیاسییەكانی گەلی كورد بكرێت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket