ئاسیاسێڵ دابه‌شكردنی قازانجی نه‌ختینه‌یی به ڕ‌ێژه‌ی 150% په‌سه‌ند ده‌كات
کوردستان 06:11 PM - 2026-05-23
راگەیاندنی ئاسیاسێڵ
کۆبوونەوەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه 23ـی ئایاری 2026، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، به‌سه‌رپه‌رشتی فاروق مسته‌فا ڕ‌ه‌سووڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ئاسیاسێڵ كه تیایدا خاوه‌ن پشكه‌كان به‌كۆی ده‌نگ هه‌موو بڕ‌گه‌كانی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد.
ئه‌و بڕ‌یاره سه‌ره‌كییانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دران، بریتی بوون له‌په‌سه‌ندكردنی ڕ‌اپۆرتی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕ‌ێوه‌بردن و ڕ‌اپۆرتی وردبینیكاری ژمێریاری و به‌یاننامه داراییه‌كانی كۆمپانیا بۆ ساڵی 2025، هه‌روه‌ها دیاریكردنی وردبینیكارێكی ده‌ره‌كی بۆ پێداچوونه‌وه‌و وردبینیكردنی ژمێره‌كانی كۆمپانیا بۆ ساڵی 2026.
هاوكات، ده‌سته‌ی گشتی ڕ‌ه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی قازانجی نه‌ختینه‌یی به ڕ‌ێژه‌ی 150% په‌سه‌ندكرد، كه ده‌كاته 1.5 دینار بۆ هه‌ر پشكێك، كه‌له ڕ‌ۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خه‌رج بكرێت بۆ هه‌موو ئه‌و خاوه‌ن پشكانه‌ی له‌تۆماری خاوه‌ن پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌دا تۆمار كراون، به‌پێی مادده‌ی (4)ـی بڕ‌گه‌كانی ڕ‌ێكخستنی ژماره (25)ـی ساڵی 2024 كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كاغه‌زه داراییه‌كانی عیراقه‌وه (ISC) ده‌رچووه.
ئه‌م بڕ‌یاره به‌رجه‌سته‌كردنی پلان و دنیابینی كۆمپانیای ئاسیاسێڵه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی خاوه‌ن پشكه‌كانه، هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌دای به‌هێزی دارایی كۆمپانیاكه‌یه له‌ماوه‌ی ساڵی 2025، و به‌رده‌ستبوونی باڵانسی نه‌ختینه‌یی و زیاده‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووه، هه‌روه‌ها كاتی دابه‌شكردنی قازانجه‌كان له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ڕ‌اده‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها فاروق مسته‌فا ڕ‌ه‌سوڵ پێزانینی خۆی ده‌ربڕ‌ی بۆ پشتیوانیی به‌رده‌وامی خاوه‌ن پشكه‌كان و متمانه‌ی به‌رده‌وامیان به‌پێشكه‌وتنی كۆمپانیاكه و ئاراسته‌ی داهاتووی دامه‌زراوه‌كه، دووپاتیكرده‌وه:" له‌ساڵی 2025، ئاسیاسێڵ به‌رده‌وام بوو له‌پێشه‌نگایه‌تیكردنی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵیی له‌عیراق به گرتنه‌به‌ری ستراتیژی پێشكه‌وتوو له ژیریی ده‌ستكرد، به‌ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌روه‌ها داهێنان چیتر ته‌نها بژارده‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو بووه‌ته بناغه‌ی هه‌موو كاره‌كانمان، ئێمه چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتوومان په‌ره‌پێداوه كه بریتین له‌باشتركردنی كارایی تۆڕ و به‌كارهێنانی شیكارییه زیره‌كه‌كانی داتاكان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه مۆدێرنه‌كاندا".
ئاسیاسێڵ هه‌وڵده‌دات به‌رده‌وامبێت له سه‌ركه‌وتنه‌كانی و به‌ره‌وپێشبردنی پێشه‌نگایه‌تی خۆی له ڕ‌ێی وه‌به‌رهێنان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا و داهێناندا، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی خۆی به په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری دیجیتاڵیی پێشكه‌وتوو كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی به‌شداربوواندا بگونجێت، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی ئابووری عیراق و به‌دیهێنانی به‌رده‌وامی له‌گه‌شه‌كردنی هاوته‌ریب به بنه‌ماكانی حوكمڕ‌انی باش و به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ژینگه و كۆمه‌ڵگه.
PUKMEDIA / په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسیاسێڵ
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

