وتەبێژی شارەوانی: زیاتر لە 120 هەزار مەتر دووجا شەقام قیرتاوکراوە
کوردستان 05:05 PM - 2026-05-23
راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی
پرۆسەی چاککردنەوەی شەقامەکان
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەوامە لەپڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش رایدەگەیەنێت: لە قۆناغی کۆتایی پرۆسەکە نزیکبووینەتەوە و تا چارەسەرکردنی کێشەی ڕێگاوبانەکان بە تەواویی بەردەوام دەبین.
شێوازی نوێی کارکردن لە شەقامە سەرەکییەکاندا
ئەنجومەن حسێن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بە
وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:
پرۆسەی نۆژەنکردندنەوەی شەقامەکانی شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە و تیمەکانمان بەشێوەیەکی
چڕ سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆسەکەن، لە قۆناغی ئێستادا سەرنجمان لەسەر نۆژەنکردنەوەی
ئەو شەقامانەیە، کە زۆر سەرەکین و قەرەباڵغییەکی زۆریان لەسەرە و بۆ گەڕەکەکانیش هەر
بەهەمان میکانیزم کاردەکەین، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام و بەدرێژایی ساڵ کاری
نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانمان هەیە، بەڵام ئێستا پرۆسەکە وردترە بەجۆرێک قیری چینی چاڵە
دروستبووەکان هەڵدەگیرێت و دواتر قیر دەکرێتەوە.
راشیگەیاند: لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری شەقامەکانمان
چاککردووەتەوە و لە کۆتایی نزیک دەبینەوە، بڕیارە لەقۆناغی داهاتوودا دوورتر
هەنگاو بنێین و دەستی خزمەتگوزاری تیمەکانمان بگاتە گەڕەکەکان و هەڵمەتەکەش بەردەوامی
دەبیت تاوەکو کۆی کێشەی شەقام و گەڕەکەکان چارەسەر دەکەین.
زیاتر لە 3 هەزار مەتر سێجا گەڕەک کۆنکرێت کراوە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: لەئەمساڵدا زیاتر 120 هەزار مەتر دووجا کاری قیرتاوکردن بۆ شەقامەکان کراوە و زیاتر لە 3 هەزار مەتر سێجا گەڕەکمان کۆنکرێت کردووە، هاوکات لەکۆتایی مانگی 12ی ساڵی پار تا مانگی 4ی ئەمساڵ چاڵی شەقامەکانمان بە قیری سارد چارەسەردەکرد بۆ ئەوەش 53 تۆن قیری ساردمان بەکارهێناوە.
چارەسەرکردنی کێشەی گەڕەکە نوێیەکان و بودجە
سەبارەت بە گەیشتنی خزمەتگوزاری بە گەڕەکە نوێیەکانی شاری سلێمانی ئەنجومەن حسێن روونیکردەوە، گەڕەکە نوێیەکان کە دراون بە کۆمپانیا هەندێکیان کۆمپانیا کاری تیداکردوون و بە پاساوی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان کارەکەیان راگرتووە، ئێمەش وەک سەرۆکایەتی شارەوانی رێککارەکانی خەرجکردنمان بۆ تەواوکردوون و ناردومانە بۆ گەنجینە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی بۆیان خەرجنەکردوون، هاوکات زۆرینەی گەرەکە نوێیەکان دەرخستەی بۆ ئامادەکراوە و جێبەجێکردنی کارەکانیان پەیوەستە بە بودجەوە هەرکاتێک بودجە لەبەردەست بوو بە دڵنیاییەوە جێبەجێی دەکەین و هەمووهەوڵەکانیشمان چڕکردووەتەوە، تاوەکو بە زووترین کات خزمەتگوزارییان پێ بگات.
قوباد تاڵەبانی هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان راگەیاند
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 15ی4ی2026 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و رێگاوبان و چاککردنەوەی
رێگاوبانەکان، هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناوشار و دەرەوەی
شاری سلێمانی راگەیاند و بڕیاردرا بە سێ قۆناغ کارەکە
جێبەجێبکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

