نەفەوتا، نۆتە رزگاری کرد
بیروڕا 03:56 PM - 2026-05-23
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
شەستەکانی سەددەی رابردوو، ئەو کاتەی هێشتا ئیمپراتۆریا پانووپۆڕ و کەنەفتەکەی یەکێتی سۆڤێت مابوو، کەس نەیدەزانی ئەم ئەزموونە روو لە کوێ دەکا و لە کوێ دەگیرسێتەوە؟ هێشتا نزیکەی سی ساڵ مابوو کە مامۆستای گەورە حەمەی مەلا کەریم، لە پەنا خەباتی فیکری و سیاسی لە خزمەتی رەوتی سۆشیالیستی بە بژاردەی سۆڤێتی، لە کایەی ئەدەب و ساغکردنەوەی دەستنووس و دیوانا خزمەتی دەکرد، هێشتا نامیلکە نازدارەکەی ئەدەبیاتی شیوعی (یەکێتی سۆڤێت بەرەو کوێ وا مل ئەنێ) ی نەنووسیبوو، ئا پێش ئەو کاتە بە ماوەیەکی زۆر، کچێک لە خانەوادەیەکی رەسەنی ئێزدی و کوردپەروەر، فەرهەنگ پەروەر کە بە خاو و خێزانەوە، بە دایک و باوک، کوڕ و كچەوە، لەودیو قەفقاس ئیشیان بۆ نەتەوە دەکرد و فەرشی سەبریان دەچنی و بەناو تۆڕی سانسۆری سۆڤێتیدا ئەوی پێیان دەکرا لە فەرهەنگ و ئەدەب و مێژوو کۆیان دەکردەوە و لەسەریان دەنووسی، ئەم کچە کە پرۆلیتاریای فۆلکلۆری کوردی و خزمەتکاری بەشی کوردی رادیۆی یەریڤان بوو، بۆ دوارۆژ و ئاسۆی داهاتوو گۆرانییەکانی دەنووسییەوە و مۆسیقاکانی رێکدەخست.
خاتوو جەمیلە جەلیلی کچی مامۆستا جاسمی جەلیلی و خوشکی مێژوونووسان جەلیلی جەلیلی و ئۆردوخانی جەلیلی لەناو ئەو خانەوادە رەسەنە تەنکە رێچکەی باریکی کۆکردنەوە و نۆتە نووسینی بەرهەمە فۆلکلۆرییەکانی ئەودیو قەفقاس و تەواوی کوردستانی کرمانجی گرتەبەر. خانم جەمیلە ئەوی پێیکرا نووسییەوە و نۆتەسازی بۆ کرد، لە چنگی فەرامۆشی و بزر بوون و لەدەست گوشاری ئەتاتورکی و تۆرانییەکان و سانسۆری دژواری نەتەوە سەردەستەکان دەربازی کرد. بۆ داهاتوو نووسی و چاپی کرد تا بزر نەبێ. ئەم خوشکە گەورەیەمان روخانی ئۆردوی شەرقی و لەتلەتی و پەرتی کوردی بەلەنگازی سۆڤێت و بەشەکەی ئەرمینیای بینی و بەرهەمە بژاردەکەی لەدەست رۆژگارانی بێ رەحم و ژینگەی نەخۆش و ناخۆشی دژی نەتەوەکەمانی نەجات دا.
دوای نزیکەی شەست ساڵ ئەم بەرهەمە نەجات دراوەی فەرهەنگمان نەجاتێکی دڵسۆزی خۆی دۆزییەوە، مامۆستا نەجات ئەمین ئەم نۆتە تۆمارە، ئەم گەنجینە بێدەنگەی هێنایە قسە دایڕشتەوە بۆ ئۆرکێسترای ژێدار. گوڵبژارێکی ناوازەی لە چێوەی سیدییەکی رێکوپێکدا پێشکەشی وڵات کرد، ژمارەی دەگمەنی بە ناوی(مینیاتووری فۆلکلۆری کوردی_ کۆکردنەوە و نووسینی: جەمیلە جاسم جەلیل، داڕشتن بۆ ئۆرکێسترای ژێدار: نەجات ئەمین) لە بڵاوکراوەکانی ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد بە سەرۆکایەتی مامۆستا مەزهەری خالقی وەرگرت.
بێگومان فەرهەنگی سەنگین و بەنرخ هەتا ئەگەر مۆسیقا و کۆنسێرت و بە دەنگ و رەنگیش بێت، لەناو قەومی بەسیتا کەم دەنگی دێ و کەم باس دەکرێ. ئەگەرچی زۆرجار وەک پاشخانی بەرنامەی تیڤی پارچەی وەردەگیرێ! بەڵام گرنگ ئەوەیە بە کاغەز و بە نۆتە پارێزرا تا تۆمار کرا.
وەک گوێگرێکی فەقیری مۆسیقا چاوەڕێی دیاری بەلاشم نەکرد، خۆم زۆرم لێ کڕی و هەندێکیم لێ کردە دیاری یار و بێگانە کە دەهاتنە لام، لە بنکەی کوردستانی نوێ، وتم لەجێی ئەوەی بە کوردی و کرمانجی باسی کورد و کوردستانیان بۆ بکەم و لەوانەیە ئیجتهادی هەڵەم لێ بقەومێ، مۆسیقای خاتوو جەمیلە جەلیلیم بە کۆششی نەجات ئەمین و خەڵات سیدی ئینیستیتیوتەکەی مامۆستا خالقیم پێ دەبەخشین.
تەنانەت جارێک لە جارەکانی تەجەلی سەردانەکانم بۆ لای عەلامەی گەورە و، بە قەولی ئەکادیمی ئەمڕۆ پرۆفیسۆر د. عیزەددین مستەفا رەسوڵ، لەپای ئەوەی خەزینی مەعریفەی مێژوو و فەرهەنگی خۆی بۆ دەکردمەوە و ماریفەتی گوێگرتن لە رەخنە و توانجەکانمی سەبارەت بە تەجرەبەی سۆڤێت دەنواند، دوو سیدی دیاریم پێشکەش کرد. گوتم: مامۆستا زۆر باسی خزمەتەکانی بنەماڵەی جەلیلی و خزمانی قەفقاس دەکەیت، ئەم سیدیە لە ئیشەکانی خوارزای خۆتان خاتوو جەمیلەیە و فەرموو گوێی لێ بگرە. تەنانەت دەرفەتی ئەوەم قۆستەوە شاندێکی فەرهەنگی راگەیاندنی یەکێتی چوونە ئەرمینیا و لە خزمەتی خاتوون بوون، دانەیەکی سیدیەکەم بۆی نارد و پێشکەش کرد. خاتوو کەنار قاسم لە راپۆرتێکی ئەو کاتەدا خانم جەمیلە جەلیلی دواند کە دیارە زۆر دڵخۆشە بە بەرهەمەکەی ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد و سوپاسی مامۆستا مەزهەری خالقی دەکات.
حیکایەت لە عیبرەت و تاقیکردنەوە دایە، خەزینی فۆلکلۆر و رەنجی نەتەوە پێش هەموو شتێک کۆکردنەوەی دەوێت، جەمیلە خان کە ئەم بەرهەمە جوانانەی دەدیت لە رادیۆی یەریڤان، دڵی بەوە ئاوی نەدەخواردەوە کاک کەرەمی سەیادی تۆماری بکات، دەیزانی زۆرمان بزر بووە و کەممان لە فەوتان رزگاری بووە، بۆیە لەپاڵ چەندین کتێب لەسەر کەلامی کوردان بڕیاری خۆی دا نۆتەکانیان بنووسێتەوە و بۆ نەوەکانی داهاتوو ببنە گەنجینەی دەوڵەمەند. باوکی کاک جاسمی جەلیل بلوێری کرمانجی زۆری ژەند و خۆشی پیانۆی سۆڤێتی بۆ خستەگەڕ. مەعلومە ئاواز و گۆرانی تاسەر لە ئەندێشە نامێنێتەوە ئەگەر نەکەونە ناو تۆماری زانست و یاداشتی نۆتەوە.
ئێستا کە ئەو بەرهەمە ئیمزای داڕشتنەوەی مامۆستا نەجات ئەمینی لەسەرە هیلالی کەلامی کوردان تەواو کاملە و نەخشی خۆی گێڕاوە: لە باکوور بۆ ئەودیو قەفقاس، گەشتێکە بۆ باشوور و رۆژهەڵات و دواجار بۆ لاپەڕە زێڕینەکانی نەتەوەی سەرفرازی کورد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

