riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: باڵەكایەتی رەگی شۆڕشی نوێ و گڕوو تینی یەكێتییە

کوردستان 08:21 PM - 2026-05-22
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هەڤاڵان عەزیز مەحمود حسێن و سوڵتان ئەحمەد حەسەن راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەت

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هەڤاڵان عەزیز مەحمود حسێن و سوڵتان ئەحمەد حەسەن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لەرانیە و چوار قوڕنە لە دوو سەردانی جیادا هەریەك لە هەڤاڵان عەزیز مەحمود حسێن ناسراو بە ( مام كاروخ) پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین، سوڵتان ئەحمەد حەسەن ناسراو بە( خاڵە دێهاتی ) پێشمەرگە و هونەرمەند ـییان بەسەركردەوە . 

لەو سەردانانەدا ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت، لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە كە تەمەنی گەنجیان بەخشیە شۆڕش و كوردایەتی .
 
ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بەڕێزەوە باسیان لە جوامێری و نەبەردی هەڤاڵانی دەڤەری باڵەكایەتی كرد وەك بەشێكی كاراو كاریگەر لە داستان و سەروەرییەكانی شۆڕشی نوێ، هەڤاڵان مام كاروخ و خاڵە دێهاتی دوو نموونەی جوان و دڵسۆزی خاك و گەلن كە هەر لەتافی گەنجێتییەوە بوون بە بەشێك لەبەرخۆدان و روبەڕوبوونەوەی رژێمی بەعسی رووخاو  كە بە ئازایەتیان مێژووی خۆیان و حیزبەكەیان زیاتر درەوشاوەتر كرد . لەبەرامبەر ئەو مێژووە زێڕینەشدا مەكتەبی سكرتارییەت پەیام و سڵاوی یەكێتیانەی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـییان ئاڕاستە كردن  .

هەڤاڵان مام كاروخ و خاڵە دێهاتی پێشمەرگە وتێكۆشەرانی دێرین پێزانینیان دەربڕی بۆ ئەم بەسەركردنەوانەی خەباتگێڕ و تێكۆشەرانی دێرینی یەكێتی و رونیانكردەوە هەمیشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلەكەیان دەبن و بە شانازییەوە  لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبن .

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket