riklam

هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێم دەتوانن لە وڵاتی دیکەش شۆفێری بکەن

کوردستان 08:39 PM - 2026-05-20
مۆڵەتی نوێی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی

مۆڵەتی نوێی شۆفێری

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: لەمەودا هاووڵاتیانی هەرێم لەکاتی گەشتکردنییان بۆ دەرەوە دەتوانن مۆڵەتی شۆفێری هەرێم بەکاربهێنن.

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە هەنگاوێکی تازەیدا، بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان دوابەدوای دەرکردنی مۆڵەتی نوێی شۆفێری، وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت لەکاتی گەشتکردنییاندا هاووڵاتی ئارەزوومەندە لەوەی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەربهێنێت یاخود نا، چونکە مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروست کراوە و لە زۆربەی وڵاتانی دیکەش پەسەند کراوە.

هاوکات، وەزارەتی ناوخۆ پوختەی ناوەڕۆکی ڕوونکردنەوەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە:

1_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێریی نوێی خۆجێین، دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی شوفێرییەکەیان بگۆڕن بە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.

2_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێریی نوێی خۆجێین بەڵام بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت ناکەن بۆ دەرەوەی وڵات و ئەگەر بیانەوێت لەو وڵاتەی گەشتیان بۆ کردووە و ئۆئۆمبێل بە کرێ بگرن و شۆفێری بکەن، ئەوا پێویستە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەربهێنن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket