riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم و راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

کوردستان 06:55 PM - 2026-05-20
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا

ئەمڕۆ 20ی5ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، هەروەها هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ پێشمەرگە، تاوتوێکران.

دۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى سەبارەت بە عیراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، تەوه‌رێكی ديكەی كۆبوونه‌وەکە بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket